وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیان، دابەزاندنی بەهای دینار كاتییە و هەر كاتێك نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتە ٦٠ دۆلار، بەهای دینار بەرامبەر دۆلار وەك خۆی لێدێتەوە.
"فەتحی محەمەد" وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بە میدیای حیزبەکەی ڕاگەیاندووە، بەردەوام لە پەیوەندیدان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق و لە ماوەی ڕابردوودا چەند توێژینەوەیەك ئەنجام دراوە لەبارەی چۆنێتی جێگیركردنی بەهای دیناری عێراقی و پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە.
وتیشی، دابەزاندنی بەهای دینار كاتییە و نزیكەی ٦٨ ملیار دۆلاریش لە بانكی ناوەندی عێراق هەیە و پێشبینی دەكرێت نرخی نەوت لە ٢٠٢١ دا بەرزببێتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی دەشڵێت، هەر كاتێك نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتە ٦٠ دۆلار، ڕاستەوخۆ بەهای دینار بەرامبەر دۆلار وەك خۆی لێدێتەوە و نرخی كاڵا و شتومەكیش دادەبەزێت.
No comments:
Post a comment