شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، گەیشتە بەغدا و چاوەڕوان دەکرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر جێگیرکردنی پشکی ھەرێمی کوردستان لە بوودجەی گشتیی ٢٠٢١ی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە.
فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ئامانجی جێگیرکردنی پشکی ھەرێمی کوردستان لە بوودجەی گشتیی ٢٠٢١ی عێراق، گەیشتووەتە بەغدا.
شاندەکەی ئەمجارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە لایەن وەزیری دارایی، ئاوات شێخ جەناب-ەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و ئەندامەکانی لە ھەریەک لە وەزیری پلاندانان، دارا رەشید و وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری بەغدا، خالید شوانی و سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، ئومێد سەباح پێکھاتووە.
شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا بهمهبهستی گفتوگۆکردن لەسەر جێگیرکردنی پشکی ھەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی ٢٠٢١ لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە.
No comments:
Post a Comment