پرس میدیا
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق رایگەیاند کە بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی بۆ ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە رۆژئاوای شاری بەغدای پایتەخت تەقیوەتەوە.
ئەم هێرشە بە دووەم هێرشی هاوشێوە دێت کە لەماوەی چەند کاتژمێک ئەنجام بدرێت.
ئەفسەرێک لە پۆلیسی بەغدا رایگەیاند، بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی بۆ ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە قەزای ئەبو غرێب رۆژئاوای شاری بەغدای پایتەخت تەقییەوە.
سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، لە ئاکامی تەقینەوەکەدا کارمەندێکی کۆمپانیایەکی ئەمنی کە ئەرکی پاسەوانی کاروانەکەی لەئەستۆدابوو، برینداربووە.
سەرچاوەکە روونیکردەوە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکان لەبارەی رووداوەکە دەستی پێکردووە.
ئەم هێرشە بە ١٤هەمین هێرشی هاوشێوە دێت کە لەماوەی مانگێکدا لە ناوەراست و باشووری عێراق بکرێنە سەر کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی بۆ هێزەکانی هاوپەیمانی نیودەوڵەتی.
تاوەکو ھیچ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش و سوپای عێراق ھیچ راگەیاندراوێکیان لەمبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو تەقینەوەیە رانەگەیاندووە.
لە مانگی تەمووزی ساڵی رابردووەوە تا ئێستا چەندینجار کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی و سەربازیی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش بە رابەرایەتی ئەمریکا لە چەند پارێزگایەکی عێراق لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کراونەتە ئامانج.
ئەمریکا، گرووپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران لەنێویاندا حزبوڵڵا بە ئەنجامدانی ئەو ھێرشانە تۆمەتبار دەکات.
No comments:
Post a comment