سەربازێکی ئەمریکی بە تۆمەتی یارمەتیدانی داعش دەستگیر کرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سەربازێکی ئەمریکی بە تۆمەتی یارمەتیدانی داعش دەستگیر کرا

سەربازێکی ئەمریکی بە تۆمەتی یارمەتیدانی داعش دەستگیر کرا

پرس هەواڵ
لە ویلایەتی جۆرجیا-ی ئەمریکا، سەربازێکی ئەمریکی بە تۆمەتی یارمەتیدانی داعش دەستگیر کرا.

لەو بارەیەوە گوتەبێژی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ناوچەی مانهاتان-ی نیویۆرک، نیکۆلاس بیاسی ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئەو سەربازە ناوی کۆڵ جەیمس بریجس-ە و بە تۆمەتی پێشکەش کردنی یارمەتی ماددی بە داعش و پلان دانان بۆ کوشتنی سەربازانی ئەمریکی دەستگیر کراوە.

بیاسی، باسی لەوەش کردوە کە ئەو سەربازە تەمەنی ٢٠ ساڵە و لە رێی ئینتەرنێتەوە پەیوەندی لەگەڵ داعش دروستکردوە. 

ئاشکرابوونی بریدجس دوای ئەوە هات کە بەرپرسێکی نووسینگەی لێکۆڵینەوەکانی فیدرالی"FBI" رایگەیاندوە ئەو سەربازە ئەمریکییە لە رێی ئینتەرنێت پەیوەندی لەگەڵ ئەندامێکی داعش دروست کردوە و کۆمەڵێک تاکتیک و رێگای بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆريستی هاوشێوەی پەلامارەکانی ١١ی ئەیلوول پێگوتووە، هەروەها ئەو زانیارییە جەنگیانەی پێداوە کە لە کاتی مەشق و مانۆڕەکاندا فێری سەربازانی ئەمریکی دەکرێن.

لە پاڵ ئەمانەشدا ئەو سەربازە ئەمریکییە کۆمەڵێک ڤیدیۆ و وێنەی لەگەڵ هێماکانی داعش گرتووە و ئەمەش ئەوە نیشان دەدەن کە بووەتە ئەندامی ئەو رێکخراوە تیرۆريستییە.


 

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©