لیژنەی باڵای کۆرۆنا ئەمڕۆ بڕیار دەربارەی کردنەوەی قوتابخانەکان دەدات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لیژنەی باڵای کۆرۆنا ئەمڕۆ بڕیار دەربارەی کردنەوەی قوتابخانەکان دەدات

لیژنەی باڵای کۆرۆنا ئەمڕۆ بڕیار دەربارەی کردنەوەی قوتابخانەکان دەدات

پرس میدیا
بڕیارە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و بڕیار لەبارەی دەستپێکردنەوەی هۆڵەکانی خوێندن بدات.

کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان رێبەر ئەحمەد و، بە بەشداری لایەنی دیکەی پەیوەندار لە باڵەخانەی وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەدەچێت.

هەرچەندە وابڕیاربوو، رۆژی ٧ی ئەم مانگە بڕیار لەسەر کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بدرێت بەڵام جارێکی تر بۆ ١٦ی ئەم مانگە دواخرایەوە.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ١٠٤ ھەزار و ٦١٦ تووشبوو، لەنێویاندا سێ ھەزار و ٤٢٦ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە.

No comments:

Post a comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©