پرس میدیا - بیروڕا
یەکەم/ ناوی سهردهمهکانی داگیرکاری عهرهبی له وڵاتی ئهندهلوس (ئیسپانیا و پۆرتوگاڵ) له نێوان ساڵانی (711_1492ز)
ساڵی (710ز) له دوای مردنی شا ویتتیزا (701_710ز) خانهدانهکان و پیاوانی دهرباری کۆشکی شاهانهی شانشینی گووتییه خۆرئاواییهکان ، ئاماده نهبوون تهختی پادشایهتی ڕادهستی منداڵهکانی بکهن.
بهڵکو شا رۆدیریچ (لەزدیگ) (710_711ز) یان کرده شای شانشین ، بهمهش یاخی بوون ڕوویدا به سهرکردایهتی منداڵهکانی شا ویتتیزا (701_710ز) ، و پاش شکانیان ڕایان کرده ناوچەکانی باکووری ئهفریقیا ، و داوایان له دهسهڵاتدارانی ئیسلامی کرد هاوکاریان بکهن ، بۆ هێرشکردنه سهر شانشینی گووتییه خۆرئاواییهکان.
ئهوه بوو والی باکووری ئهفریقیا موسا کوڕی نهسیر ، له ساڵی(710ز) هێزهکهی (500) کهسی به سهرکردایهتی تهریف کوڕی مالیک نارده وڵاتی ئیسپانیا بۆ کاری ههواڵگری ، و لە ساڵی(711ز) لە لایەن سوپای دەوڵەتی ئەمەوییەکان عەرەب ، بە سەرکردایەتی تاریق کوڕی زیاد و موسا کوڕی نەسر هێرش کرایە سەر شانشینی گووتییە خۆرئاواییەکان ، و شا رۆدیرچ (لەزدیگ) (710_711ز) شای شانشینی گووتییە خۆرئاواییەکان بوو ، بە سەرکردایەتی سوپایەکی گهوره بە شێوەیەکی زۆر قارەمانانە ڕووبهڕووی سوپای داگیرکەرانی دەوڵەتی ئەمەویییەکانی عەرەب بووە.
بەڵام شکستی هێناوە ، و لە ساڵی (711ز) پاش شەڕهیەکی قارەمانانە گەشمردە (شەهید) کرا ، ئهوهیش له شهڕی دۆڵی لکه (دهشتی بهربات_گوادالیته) بووه ، و سوپای داگیرکەرانی دەوڵەتی ئەمەویییەکانی عەرەب ، له ههڵمهته داگیرکارییهکانی بهردهوام بوو ، ئهوهبوو شارهکانی شوز و نهو فهرمونه و ئهسنجه و ئیشبیلیه و ماروده و تلیلته و سهرقسته و وهشقه و لارده و تهرکونه و جلیفیه و ڤستاله ئهمایه و ئهلیون و ئهسترقه و ڤلۆینه و پلینهوشکنس و ڤهرتون و تهخمیس و لیۆن و ئهنشنوریش و تهواوی شارهکانی وڵاتی ئیسپانیا و پۆرتوگاڵ و ئهندۆرا و بهشیک له وڵاتی فهرهنسا ، له لایهن سوپای داگیرکەرانی دەوڵەتی ئەمەویییەکانی عەرەب داگیرکرا .
تهواوی شانشینی گووتییه خۆرائاواییهکان بووه ، به بهشێک له قهڵهمڕهویی دەوڵەتی ئەمەویییەکانی عەرەب ، و لە ساڵی (721ز) کۆتایی هات ، بە دەسەڵاتی شانشینی گووتییە خۆرئاواییەکان.
یهک/ سهردهمی داگیرکاری و والییهکانی ویلایهتی ئهندهلوس (711_756ز) 45ساڵ ، 21 والی.
دوو/ سهردهمی دهسهڵاتداری خانهدانی ئهمهوییهکان و عامرییهکان.
1_میرنشینی ئهمهوییهکان (میرنشینی کۆردۆبا) (756_913ز) 157 ساڵ ، 7 میر.
2_خهلافهتی ئهمهوییهکان (خهلافهتی کۆردۆبا) (913_1031ز) 118 ساڵ ، 12 خهلیفه.
3_دهوڵهتی عامرییهکان (987_1009ز) 31 ساڵ ، 3 میر.
سێ/ سهردهمی میرنشینه خێلهکییهکان ، قۆناغی یهکهم:
1_میرنشینی سهقلابی و ئافتاس (1009_1094ز) 85 ساڵ ، 11 میر.
2_میرنشینی ڤالینسیا (1010_1102ز) 92 ساڵ ، 10 میر.
3_میرنشینی دانییه و دوورگهکانی خۆرههڵات (1010_1076ز) 66 ساڵ ، 2 میر.
4_میرنشینی مۆرۆر (1010-1066ز) 56 ساڵ ، 4 میر.
5_میرنشینی تۆرۆسه (1010-1060ز) 50 ساڵ ، 4 میر.
6_میرنشینی و لبه و دوورگهی هویلڤا (شهلتین) (1012_1051ز) 39 ساڵ ، 1 میر.
7__میرنشینی ئارکیش (1012_1069ز) 57 ساڵ ، 3 میر.
8-میرنشینی شهنتمریهی خۆرههڵات (سههلهیان ئیبن رزینی ئهمازیگی) (1013_1104ز) 91 ساڵ ، 3 میر.
9_میرنشینی ئهلمیریا (1013_1091ز) 78 ساڵ ، 8 میر.
10_میرنشینی ئهلبونت (1013_1103ز) 90 ساڵ ، 5 میر.
11_میرنشینی کارمۆنه (قرمۆنه) (1013_1094ز) 81 ساڵ ، 4 میر.
12_میرنشینی گرناته (1013_1090ز) 77 ساڵ ، 4 میر.
13_میرنشینی زاراگۆزه (سهرقسته) (1013_1110ز) 97 ساڵ ، 9 میر.
14_میرنشینی شهنتمریهی خۆرئاوا (1018_1051ز) 33 ساڵ ، 2 میر.
15_میرنشینی مایۆرکا (1018_1203ز) 185 ساڵ ، 11 میر.
16_میرنشینی لیسبۆنه (1022_1034ز) 12 ساڵ ، 1 میر.
17_میرنشینی نییبلا (لبله) (1023_1053ز) 30 ساڵ ، 3 میر.
18_میرنشینی سێڤیللیا (ئهشبیله) (1023_1091ز) 68 ساڵ ، 3 میر.
19_میرنشینی مالاگا (مالقه) (1026_1055ز) یان (1073_1090ز) 29ساڵ یان 17 ساڵ ، 9میر.
20_میرنشینی سیلڤیس (شهلب) (1027_1066ز) 39 ساڵ ، 5 میر.
21_میرنشینی دی مهلیللا (1030-1066ز) یان (1067_1079ز) 36 ساڵ یان 12ساڵ ، 5 میر.
22_میرنشینی کۆردۆبا (1031_1091ز) 60 ساڵ ، 6 میر.
23_میرنشینی میرگۆلا (1033_1091ز) 58 ساڵ ، 4 میر.
24_میرنشینی مارتله (1033_1044ز) 11 ساڵ ، 1 میر.
25_میرنشینی دوورگهی سهوهز (1035_1055ز) 20 ساڵ ، 2 میر.
26_میرنشینی تۆلیدۆ (تهلیته_ذی نونی ئهمازیگی) (1035_1085ز) 50 ساڵ ، 3 میر.
27_میرنشینی مۆلینا (1036_1110ز) 74 ساڵ ، 3 میر.
28_میرنشینی رۆندا (رهنده) (1039_1065ز) 26 ساڵ ، 4 میر.
29_میرنشینی سهبته (1061_1084ز) 23 ساڵ ، 2 میر.
30_میرنشینی مورسیا (1065_1088ز) 23 ساڵ ، 3 میر.
31_میرنشینی دی تالاڤیرا دی لا ریینا (1073_1180ز) 7 ساڵ ، 1 میر.
32_میرنشینی مۆرڤیه درۆ و ساگونتۆ (1086_1092ز) 6 ساڵ ، 1 میر.
33_میرنشینی خیریکا (؟_؟ز) ؟ ساڵ ، ؟ میر.
چوار/ سهردهمی دهوڵهتی مورابیتییهکان له ئهندهلوس ، دهوڵهتی مورابیتییهکان (1085_1145ز) 60 ساڵ ، 5 پادشا.
پێنج/ سهردهمی میرنشینه خێلهکییهکان ، قۆناغی دووهم:
1_میرنشینی بیجاوئیڤۆرا (1114_1150ز) 36 ساڵ ، 4 میر.
2_میرنشینی بهتلیۆس (1142_1150ز) 8 ساڵ ، 4 میر.
3_میرنشینی ئارکیش (1143_1145ز) 2 ساڵ ، 1 میر.
4_میرنشینی کونستانیتنا و هۆرناچویلۆس (1143_1150ز) 7 ساڵ ، 1 میر.
5_میرنشینی مارتله (1144_1151ز) 7 ساڵ ، 3 میر.
6_میرنشینی رۆندا (رهنده) (1144_1145ز) 1 ساڵ ، 1 میر.
7_میرنشینی سانتارێم (1144_1145ز) 1 ساڵ ، 1 میر.
8_میرنشینی سیلڤیس (شهلب) (1144_1155ز) 11 ساڵ ، 2 میر.
9_میرنشینی نییبلا (لبله) (1145_1150ز) 5 ساڵ ، 2 میر.
10_میرنشینی پورچینا (1145_1150ز) 5 ساڵ ، 1 میر.
11_میرنشینی تیجادا (1145_1150ز) 5 ساڵ ، 1 میر.
12_میرنشینی ڤالینسیا )1145_1147ز( 2 ساڵ ، 3 میر.
13_میرنشینی مورسیا (1145_1172ز) 27 ساڵ ، 3 میر.
14_میرنشینی جیریز (1145_1146ز) 1 ساڵ ، 3 میر.
15_میرنشینی مالاگا (مالقه) (1145_1153ز) 8 ساڵ ، 1 میر.
16_میرنشینی جاێن (1145_1146ز) 1 ساڵ ، 3 میر.
17_میرنشینی گودایکس و بازا (1145_1151ز) 6 ساڵ ، 1 میر.
18_میرنشینی گرناته (1145_1146ز) 1 ساڵ ، 3 میر.
19_میرنشینی ئهلمیریا (1145_1147ز) 2 ساڵ ، 1 میر.
20_میرنشینی تاڤیرا (1146_1150ز) 4 ساڵ ، 1 میر.
21_میرنشینی سیگورا (1147_1150ز) 3 ساڵ 1 میر.
22_میرنشینی کارمۆنه (قهرمۆنه) (1148_1150ز) 2 ساڵ ، 1 میر.
شهش/ سهردهمی دهوڵهتی موهحیدهکان له ئهندهلوس ، دهوڵهتی موهحیدهکان (1147_1238ز) 91 ساڵ ، 10 پادشا.
حهوت/ سهردهمی میرنشینه خێلهکییهکان ، قۆناغی سێیهم:
1_میرنشینی بایزا (1224_1226ز) 2 ساڵ ، 1 میر.
2_میرنشینی دێنیا (1224_1227ز) 3 ساڵ ، 1 میر.
3_میرنشینی لۆرکا (1228_1250ز) 22 ساڵ ، 1 میر.
4_میرنشینی مینۆرکا (1228_1287ز) 59 ساڵ ، 2 میر.
5_میرنشینی مورسیه (1228_1266ز) 38 ساڵ ، 3 میر.
6_میرنشینی ڤالینسیا (1228_1238ز) 10 ساڵ ، 1 میر.
7_میرنشینی ئارخۆنا (1232_1244ز) 12 ساڵ ، 1 میر.
8_میرنشینی کیوتا (1233_1236ز) 3 ساڵ ، 1 میر.
9_میرنشینی نییبلا (لبله) (1234_1262ز) 28 ساڵ ، 1 میر.
10_میرنشینی ئوریهویلا (1239_1249ز) 10 ساڵ ، 2 میر.
ههشت/ سهردهمی شانشینی گرناته لهئهندهلوس ، شانشینی گرناته (1238_1492ز) 254 ساڵ ، 23 سوڵتان.
واته سهردهمی دهسهڵاتداری عهرهبهکان و ئهمازیگییهکان بۆ ههشت قۆناغی فهرمانڕهوایی دابهش دهکرێت ، که بریتیه لە یهک ویلایهت و شهست وحهوت میرنشین و یهک خهلفهت و سێ شانشین ، که لەو ماوهیهدا (276) کهس دهسهلاتدار بوون ، که بریتین 21 والی ، و 12 خهلیفه ، و 15 پادشا ، و 206 میر ، و 23 سوڵتان ، که له نێوان ساڵانی (711_1492ز) فهرمانڕهواییان کردووه ، که دهکاته (781) ساڵ.
چۆنیەتی ڕادەست کردنی شانشینی گرناتە
سوڵتان مهحمهدی دوانزدهم (1482_1483ز) و (1486_1492ز) دوایین سوڵتانی شانشینی گرناتە ، که به سوڵتان ئهبو عهبدوڵڵا بچووک ناسراوه ، که دوایین دهسهڵاتداری موسڵمانان بوو له وڵاتی ئهندهلوس ، به پێی ڕێکهوتنی ڕادهستکردنی گرناته ، که له ڕێکهوتی (25_11/تشرینی دووەم_1491) له نێوان سوڵتان مهحمهدی دوانزدهم (ئهبو عهبدوڵڵا بچووک) (1482_1483ز) و (1486_1492ز) دوایین سوڵتانی شانشینی گرناتە و شا فیردیناندی دووهم (1461_1479ز) پادشای گیرۆنا و دۆکی گاندیاوه (1468_1479ز) ، و لۆردی شانشینی کاسارر و بیۆس دیل مۆنتی ، و (1468_1516ز) شای شانشینی دوورگهی سیسیلیای ئیتاڵی ، و (1475_1504ز) شای شانشینی گاشتاڵه و لیۆن ، و (1479_1516ز) شای شانشینی ئاراگۆن و ڤالینسیا و ماجۆدکا و کۆنتی کۆنتنشینی بارشهلۆنا و (1493_1516ز) کۆنتی کۆنتنشینی رۆوسسیللۆن و کیرداگنی ، و (1504_1516ز) شای شانشینی ناپۆلی ئیتاڵی ، و (1512_1516ز) شای شانشینی ناڤارری و هاوسهرهکهی شاژنه ئیسبیللای یهکهم (1468_1474ز) شاژنی شانشینی ئاستوریاس ، و (1469_1504ز) شاژنی شانشینی دوورگهی سیسیلیای ئیتاڵی ، و (1479_1504ز) شاژنی شانشینی ئاراگۆن ، و (1504ز ) شاژنی شانشینی ناپۆلی ئیتاڵی ، واژۆکرد که ئهوه بوو لهڕێکهوتی(23_1/کانوونی دووەم_1492) دوا پێگەی شانشینی گرناته ڕادهست بکات ، بهڵام بیست و یهک ڕۆژ بهر لهو وادهیە ، دوا پێگهی شانشینی گرناتهی ڕادهستکرد ، واته له ڕێکهوتی (2_1/کانوونی دووەم_1492) دا بوو.
ئهوه بوو سوڵتان مهحمهدی دوانزدهم (1482_1483ز) و (1486_1492ز) دوایین سوڵتانی شانشینی گرناتە ، لهگهڵ دهست و پێوهندهکانی کۆشکی سوور (القصر الحمراء) بهجێ هێشت ، و گهیشته گردوڵکهی بهزول ، و له پشتهوه سووڕێکی خوارد و سهیرێکی کۆشکی سوور (القصر الحمراء) و باخهکانی شاری گرناته و مزگهوتهکانی و قهڵا و پردهکانی کرد ، و هیچ ڕۆژێک له ڕۆژان ئهوهندهی ئهو ساته به جوانی نههاتبووه بهر چاوی ، بهڵام وهکو پیاوێکی ئازا بهرگری لێ نهکرد ، و وێژدانی ئازاری دهدا و گریا ، و لهو کاتهدا شاژنی دایک (عایشه ئازاد) ی دایکی هاواری کرد ، و گوتی:(وایه ، لێی گهرێن با وهک ئافرهت بگری ، له بهرئهوهی وهکو پیاو بهرگری لێ نهکرد).
دەقی بهندهکانی پەیماننامەی ڕادهستکردنی شانشینی گرناتە
بەندی 1: لە سەر سوڵتانی گرناتە و سەرکردەکان و زانا دینییەکان و پەردەدار و زانا و موفتییەکان و دەم و چاوەکانی تر پێویستە لە گرناتە و بەیازەین و دەوروبەری ، ڕادەستی خاوەن شکۆی بکەن و ئەوانەی کە پاڵپشتی بکەن یان نوێنەرایەتی دەکەن لە بری ئەوان ، کە کەمترینیان (60) ڕۆژە ، لە ڕێکەوتی (25_11/تشرینی دووەم_1491) ، قەڵاکانی کۆشکی سوور و بەیازەین ، و دەرگاکان و قەڵاکان و بورجەکان و دەرگاکانی شاری باس کراو ، و بەیازەین و دەوروبەریشی ، و دەرگاکان و قەڵاکان و بورجەکان و دەرگاکانی شاری باس کراو ، کە ئەو مەرجانە بە بڕیاری خاوەن شکۆ مسۆگەرە ، کە نابێت هیچ مەسیحێک بە سەر دیواری نێوان کۆشکی سور و بەیازەین سەربکەون ، بۆ ئەوەی ڕووتی موسڵمان لە ماڵەکانیان درنەکەوێ ، و هەر کەسێک سەرپێچی بکات لەو بڕیارانە بکات بە توندی سزا دەدرێت ، و مسۆگەر کردنی ئەو مەرجانە ، و پێشکەش کردنی دڵسۆزی و ملکەچی و پابەندی لە لایەن موسڵمانان وەکو نیازپاکی بۆ خاوەن شکۆ ، و دڵنیا بوون لە دروستی جێبە جێ کردنی ئەو بەندانە ، سوڵتان ئهبو عهبدوڵڵا بچووک پادشای گرناتە ، پێشکەشی دەکات بۆ خاوەن شکۆ نزیکەیی (500) کەس لە کوڕان و کچانی نەتەوەکەی لە شارەکەی و بەیازەین و دەوروبەری ، و پێش یەک ڕۆژ لە ڕادەست کردنی کۆشکی سوور ، کە لەگەڵ خۆیان پەردەدار یوسف کوڕی قەماشەیان برد ، تا هەموویان بارمتە بن ، لە لایەن دەست خاوەن شکۆوە ، بۆ ماوەی دە ڕۆژ ، ئەو شوێنەی کە لە پێشەوە باسکرا، گەڕێندرانەوە، بە مەرجێک کاتێک ئەم ماوەیە کۆتایی دێت ، مامەڵەیەکی باش لەگەڵ بارمتەکان بکرێت. لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئەو ماوەیە ، بارمتەکان دەگەڕێندێنەوە بۆ سوڵتانی گرناتە ،ئەو ڕێکەوتننامە حیسابی بۆ دەکرێت لە لایەن خاوەن شکۆ و کوڕی دۆن جوان و بنەماڵەکەیان ، لەبەر چاو گرتنی ئهبو عهبدوڵڵا بچووک ، و هەموو سەرکردەکانی ، هەموو دانیشتوانی گرناتە ، بەیازەین ، دەوروبەری شار ، گوندەکانیان ، زەوی و زارەکانیان ، گوند و شوێنەکانی سەر بەشرات ، خاوەنداریەتی سروشتین ، و هەر لە ژێر چاودێری و بەرگریدا دەمێننەوە . واز لێهێنان لە هەموو خانوو و ماڵ و زەوی و موڵکیان لە ئێستەدا و هەمیشەش بێ ئەوەی هیچ زیان و زوڵمێکی لێ بکەن ، و نابێت هیچ شتێک برن ، کە پەیوەندی بە ئەوانەوە هەیە ، و بە پێچەوانەوە وایان لێ دەکەن رێز و یارمەتی هەمووان بدەن و مامەڵەی باشیان لەگەڵ بکرێت ، لە لایەن خاوەن شکۆ و گەلەکەی ، کە ملکەچ و خزمەتکاری دەبن.
بەندی 2: لەو کاتەوەی خاوەن شکۆ ،کۆشکی سوور ڕادەست دەکرێت ، فەرمان بە شوێن کەوتووەکانی دەکات بۆ چوونە ژوورەوە لە دەرگای دەیەم و نەجەدە ، و لەو کێلگەیەی هەیە لە دەرەوەی شار ، و هەر دامەزراوە بۆ ڕادەست کردنەوەی کۆشکی سوور ، بۆی نییە بچێتە ناو ناوەڕاستی شار.
بەندی 3: لەو ڕۆژەوەی ڕادەست دەکرێت کۆشکی سوور و بەیازەین ، شەقام و کۆلانەکانی و قەڵاکانی و دەرگاکانیان و ئەوانەی تریش ، خاوەن شکۆ هەڵدەسێت بە ڕادەست کردنەوەی کوڕەکەی پادشا ئهبو عهبدوڵڵا بچووک ، کە لە قەڵاێکی بچوکتر دەست بە سەرە ، لەگەڵ تەواوی بارمتەکان ، و لەگەڵ یاوەر و خزمەتکارانەی کە لەگەڵی بوون ، و ڕەقیان لێ نابێتەوە ، لە بردنەوەیان لە کاتی دەست بە سەردا گرتنیاندا.
بەندی 4: خاوەن شکۆ ڕێ دەدات ، پادشا ئهبو عهبدوڵڵا بچووک و گەلەکەی بژین لە ژێر سایەی یاساکانیان (مومارەسەی دروشمە ئیسلامییەکان بکەن) بێ دەست لە دانیشتوان و مزگەوت و پیاوانەکانیان بدرێت. و فەرمان دەدرێت کە سەرچاوەکانیان بپارێزرێت ، و دادگایی دەکرێت بە پێی ڕێسا و یاساکانیان وەکو هەمیشە کە کراوە ، و ڕێزیان لێ دەگەێت لە لایەن کریستان (مەسیح)ییەکان ، و هەروەها ڕێز لە داب و نەریتەکانیان دەگرێت تاوەکو کۆتایی.
بەندی 5: موسڵمانان لێیان زەوت ناکرێت چەك و ئەسپەکانیا و هیچ شتێکی تر بۆ هەتا هەتایە ، بێجگە لە جبەخانەی جەنگی ، کە دەبێت ڕادەستی خاوەن شکۆ بکرێت.
بەندی 6: گوێ لەو کەسانە دەگرێت کە دەیانەوێت بچنە لای دوژمن یان هەر شوێنێکی دیکە ، لە خەڵکی گرناتە و بەیازەین و بەشرات و ناوچەکانی دیکەی شانشینی گرناتە ، ڕێگەیان پێ دراوە موڵک و زەویی خۆیان بە هەر کەسێک کە خۆیان دەیانەوێت بفرۆشن . خاوەنشکۆ و نەوەکانیان هەرگیز هەوڵ نادا کە ئەوان لەو کارە یان دووریان بکەونەوە. ئەگەر خاوەنشکۆ بیەوێت لە پارەی خۆی بیانکڕێت ، وەک هەموو خەڵکی دیکە وایە ، بەڵام ئەولەویەت بۆ ئەوانە.
بەندی 7: ئەو کەسانەی دەيانەوێ بپەڕنەوە بۆ لای دوژمن (زەوی مەڕاکیش) ئامادەکردن و گواستنەوەيان لە ماوەی شەست ڕۆژ دا ، بە دە پاپۆڕی گەورە و دابەش بکرێت بە سەر ئاوەکانی نزيك لێیەوە ، بەگوێرەی ويستی خۆیان بۆ ئەو جێگايانەی خۆيان حەزيان پێ یەتی بە ئەوبەری دەريا (زەوی مەڕاکیش) ، ئەوانەی کە تايبەتن بە ئاوەکان ،و ئەو کەسانەی تریش کە ئەيانەوێ بپەرنەوە لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا دەبێت پاپۆری تايبەتی یان بۆ ئامادە بکرێت لەو شوێنانەی نزيکن لە جێگای نيشتەجێبوونيان ، دەبێت داواکاری یەک بەرز بکەنەوە پێش گواستنەوەیان بە پەنجا ڕۆژ ، و گواستنەوەیان بە چاودێريیەکی باش بۆ بەندەر ئەوانەی کە دەيانەوێ دابەزن بۆی ، لەبەرئەوەی کەس نەتوانێ بچێت بۆ لای دوژمن لە ماوەی سێ ساڵدا ، و کرێ و بژێوی يان بداتێ ، ئەمانەی کە ئەيانەوی بپەڕنەوە دوای سێ ساڵەکە دەبێت هەر کەسێك شتێك بکەن کە بە جارێك دەرچن لەوانە ، ئەوانەی کە ناتوانن دەرچن ماڵ و کشتوکاڵەکانيان بفرۆشن لە تەواوی مەملەکەتی گرناتە پێش کۆچ کردنيان ، و بۆيان هەيە هەر کەسیك داوای مافی خۆی بکات بە بەرز کردنەوەی داواکارییەک بۆ خاوەندرێتی ، بێ ئەوەی هيچ کێشەيەکيان بۆ دروست بکرێت.
بەندی 8: خاوەن شکۆ ڕازی نابێ بە دەسەڵاتەکەی و ئامادەبوونی بۆ تاهەتايە ، و موسڵمانان و دار و دەستەکانيان بە دانانی هەر نيشانەيەکی جياکراوە لە جل و بەرگەکانيان.
بەندی 9: خاوەن شکۆ بۆی نيە بۆ ماوەی سێ ساڵ لەو ڕێکەوتەوە هيچ شتێك بە دەست بهێنێ لە داهاتەکانی پادشا ئهبو عهبدوڵڵا بچووک ، و دانيشتوانی گرناتە ، بەیازەین و ئەوانەی لەگەڵياندان ، و داهاتەکانیان کە ڕێکخستن و بەکارهێنانی ڕۆڵيان و بە خاوەنداريکردنی سامانەکانيان دەبێت ، بەڵکو دەبێت موسڵمانان پاداشت بدەن بە خاوەن شکۆ بە دە نان و گەنمەشامی ، و دە سەر ئاژەڵ لە ماوەی مانگی ئەپرێل مایو.
بەندی 10: لە سەر پادشا ئهبو عهبدوڵڵا و نيشتەجێ کانی مەملەکەت ئەوانەی کە ئە ڕێککەوتننامە دەیان گرێتەوە ، دەبێت هەموو ديلەکان ئازاد بکەن ، ئەوانەی کە لە ئەستۆیاندايە لە هەر جێگایەکی ترن بە بێ هيچ بەرامبەرێك و هەتا ڕادەستکردنی شارەکە.
بەندی 11: لە سەر خاوەن شکۆیە ، کە دەبێت هيچ يەکێك لە پياوەکانی ئهبو عهبدوڵڵا بچووک ، و هەر کەسێکی دانيشتوونی شانشينەکە ، دەبێت ملکەچی فەرمانەکانی بن بە هەر مەبەستیك بە بێ ويستی خۆيان ، و بە بێ ئەوەی هيچ پاداشتێکيان لێ وەربگيرێت.
بەندی 12: هيچ کریستان (مەسیح)يەك ڕێگەپێدراو نيە ، بچێتە ناو مزگەوت يان شوێنێکی پەرستگایەکی موسڵمانەوە ، بە بێ ئەوەی مۆڵەت لە زاناکانیان وەربگيرێت ، و هەر کەس سەرپێچی ئەوە بکات خاوەن شکۆ سزای دەدات.
بەندی 13: بۆ هيچ جولەکەيەك ناشێت کە پشت ببەستێ بەو سەرانەیە ، کە لە موسڵمانان بە شێوەيەکی ڕاستەوخۆ ، و ڕیگریکردنی لە هەر دەسەڵاتێك يان ئەو دەسەڵاتەی لە سەرێتی.
بەندی 14: خاوەن شکۆ لەگەڵ پادشا ئهبو عهبدوڵڵا مامەڵە دەکات و مانەوە و چاودێری ئەوانەی کە ئەم پەيماننامە دروستە دەيانگرێتەوە ، و و ڕێزگرتن لە داب و نەريتيان و پێدانی ماف بە سەرکردە و زاناکانيان و مانەوەی مافيان ، ئەو مافانەی ک دەيانويست پێی بگەن لە سەردەمی ئهبو عهبدوڵڵا بچووک ، و دانان بەو مافانەدا.
بەندی 15: پێويستە دادگايەك هەبێت بۆ هەر داواکارییەک و کێشەيەک کە ڕوو دەدات لە نێوان موسڵمانان ، و حوکم بەپێی ياسای شەريعەتی ئيسلامی دەبێت هەر وەکو ئەوەی کە هاتووە.
بەندی 16: خاوەن شکۆ فەرمان بە موسڵمانان دەدات بە نەگرتنە خۆی ميوان لە کریستان (مەسیح)ییەکان ، نە جلوبەرگ و پەلەوەر و ئاژەڵی ئاژەڵی لێ دەربکەن ، ئەوانە خاوەن شکۆ و دارودەستەکەی دەگرێتەوە ، و قەدەغەیە کریستان (مەسیح) بچێتە ناو ماڵی موسڵمانان ، بەکارهێنانی ميوانەکانيان و گێڕانی ئاهەنگ لە ماڵەکانيان.
بەندی 17: کاتێك کریستان (مەسیح)يەك چووە ماڵی موسڵمانێکەوە بە مەبەستیك ، داوا دەکرێت لە خاوەن شکۆ بۆ ئەوەی دادپەرەوری بەدي بهێنێت و سزای بدات
بەندی 18: ئەوەی پەيوەستە بە ياسا واز لێهێنراوەکان لای موسڵمانان ، دەبێت بە بيبينن لە دادگای موسڵمانان بە پێی ڕێسا ئیسلامییەکان.
بەندی 19: ئەم پەيماننامەيە دانیشتوانی گەڕەگەکانی دەوروبەری شاری گرناتە و دنيشتوانی دێیەکان ، وە دەوروبەری شار و بەشرات و شوێنەکانی تر دەگرێتەوە ، بەو کەسانەی کە ڕەنگە پەيماننامەیە قبوڵ دەکەن پاش (30) ڕۆژ لە ڕادەستکردنی گرناتە ، و هەروەها سودمەند دەبن لە گشت ئەو لێبوردنە بەخشراوانە لە ماوەی سێ ساڵدا.
بەندی 20: ئەو زانایانەی پشت دەبەستن بە بەڕێوەبردنی مزگەوتەکان و زنجيرەی وانەکان تيادا ، و ئامانج لێی ڕاستگۆیی و برايەتی و کاری چاکەيە ، و بەڕێوەبردنی قوتابخانەکان کە فێرگەی مناڵانن ، و خاوەن شکۆ بۆی نيە هيچ دەستێوەردانێکی تێدا بکات لە هيچ باریک لە بارەکانی بەخشين ، یان فەرمانی زەوتکردنی بدات لە ئێستە و داهاتوو.
بەندی 21: بە هیچ شێوەیەک دادگا بۆی نییە فەرمان دژی هیچ موسڵمانانێک دەر بکات بە تاوانی کەسێکی تر ، و نابێت باوك ببرێت بە تاوانی کوڕەکەی ببرێت ، و دايک ببرێت بە تاوانی منداڵەکانی ، و يان برای لە بری براکەی ببرێت ، و يان کەسێکی خزم لە جياتی خزمەکەی ببرێت ، و بۆیە سزاکە دەکەوێتە سەر ئەو کەسەی کە تاوانەکەی کردووە.
بەندی 22: خاوەن شکۆ بڕیاری لێخۆش بوون دەر دەکات بۆ ئەو موسڵمانانەی ، کە شوێنکەوتەی سەرکردە حەمید ئەبی عەلی بوون ، کە بەرگرییان لە قەڵاکانیان دەکرد دژی هێرشی کریستان (مەسیح)يیەكان ، و داوای قەرەبووی هیچ کریستان (مەسیح)يیەك ناکەن ، کە لە کاتی بەرگری کردنی موسڵمانان کۆژراوەن ، و ئەو دەستکەواتنەی دەست موسڵمانان کەوتووە ، لە ئێستە و داهاتوودا.
بەندی 23: خاوەن شکۆ لێ خۆش بوون دەردەکات بۆ موسڵمانانی شاری کابتی ، کە هێرش و پەڵامارەکانیان ئامانج بووە بۆ سەر پاسەوانانی هەر دوو پادشاکە ، و ڕێگەدان بە ژیانێکی ئازاد پێیان ، وەکو براکانیان کە پەیماننامەکە دەیان گرێتەوە.
بەندی 24: خاوەن شکۆ وادەزانێ هەموو دیلە موسڵمانەکان یان هەڵاتووەکان لە دیلی بۆ شاری گرناتە و بەیازەین و پێداویستییەکان ، یان لە شوێنێکی تر بگەڕێتەوە بۆ سەر شاری گرناتە ، ئازادن ، و هیچ یەکسانیان بۆ دەرناچێت بۆ مافەکانیان یان هەر بڕیارێکی تر بێت ، بۆیە ئەو ئیمیتازە تایبەتەی بۆ موسڵانانی ئەندەلوس و دیلەکانی دوورگەکانی لیڤانتینا (مشرق) ناگرێتەوە و باشەکانیان.
بەندی 25: موسڵمانان نابێت باج بدەن بە خاوەن شکۆ زياتر لەوەی کە پێشتر داويانە بە پادشای موسڵمانان لە داهاتەکانیان.
بەندی 26: هەموو ئەوانەی کە دوژمنيان پەڕاندۆتەوە بۆ خۆرئاوا (مەڕاکیش_مغرب) لە دانيشتوانی گرناتە و دەوروبەری و بەیازەین و بەدەر لەوان دەتوانێت بگەڕێتەوە ، لە ماوی سێ ساڵدا لە ڕێکەوتی ئەو ڕێکەوتنە ، و سودمەند دەبێ لەو پاداشتانەی کە پێیان دەبەخشرێت بەپێی ئەم پەیماننامەیە.
بەندی27: زۆر لەهيچ موسڵمانێك ناکرێت لەگەڵ خۆی هەندێك لە ديلەکانی کریستان (مەسیح) ببات بۆ دوژمن و بيخاتە ژێر دەسەڵاتی فەرمانڕەوای دیکە ، دەبێت بيگەڕێنێتەوە و ئەو پاداشتەی وەريشی گرتووە دەبێت بيگەرێنێتەوە. دەوروبەری شاری گرناتە
بەندی28: مافی پادشا ئهبو عهبدوڵڵا یان هەر سەرکردەیەکی یان دانیشتوانی دێیەکان و گەڕەکەکانی دەوروبەری شاری گرناتە و بەیازەین و بشرات و ئەوانەی تر ، کە پەریوەتەوە بۆ ناو دوژمن (مەڕاکیش_مغرب) ، و ناتوانن داوای مافی مانەوە بکەن ، و دەبێت بگەڕێنەوە لە ماوەی سێ ساڵ ، و داوای ئەو مافانە بکەن ، کە دەقی پەیماننامەکەدا هاتووە.
بەندی 29: مافی بازرگانی شاری گرناتە و بەیازەین و خەڵکەکەی و بشرات و ئەوانەی ترە ، کە شت و مەکەکانيان ببەن بۆ لای دوژمن ، و بگەڕێنەوە بە ئاسايشی دڵنياییەوە ، و هەروەها مافی ئەوانە بچنە شوێنەکانی تر ، کە لە موڵکی دوو پادشا کاسۆلیکییەکان دان ، بەڵام نابێت داهاتەکانیان هاوتای کریستان (مەسیح)ییەکان بێت.
بەندی 30: بۆیان نییە بە زۆر فشار بخەنە سەر کریستان (مەسیح)یێک کە هاوسەرگیری لەگەڵ موسڵمانێک دا بکات ، و لە باوەش گرتنی هەر موسڵمانێک کە دەگەڕێتەوە بۆ کریستان (مەسیح) و تەنها گوێڕایەڵ بن ، و دواتر پرسیاری لێ بکرێت لە بەردەم هەموو موسڵمانان و کریستان (مەسیح)ییەکان ، کە پەێوەندە بە کوڕانی کریستان (مەسیح)ییەکان و کچەکانیان ، کە هەمان مافیان کە ئاماژەی پێکراوە لە بڕگەکەدا.
بەندی 31: پێشتر کریستان (مەسیح)ییەکان ئەگەر کوڕ بێت يان کچ باوەڕی بە دينی ئيسلامی هێنا بێت پێش بەستنی ئەم ڕێکەتننامەیە ، بۆ هيچ کەسێك نيە لە کریستان (مەسیح)ییەکان کە هەڕەشەی لێ بکات يان بە دوای هيچ وێنەکەی بگەڕێت ،ئەو کەسەی ئەوە بکات سزا دەدرێت.
بەندی 32: نابێت هيچ موسڵمانێکی پیاو يان ژن وەکو کۆيلەی کریستان (مەسیح)ییەکان بمێنێتەوە.
بەندی 33:ئەگەر هاتوو ئافرەتێکی موسڵمان خێزاندار يان بێوەژن يان پێگەيشتوو ، ئارەزووی هەبوو لە ئەستۆی کریستان (مەسیح) بمێنێت بە خۆشەويستی ، خۆی نابێت ئەو شتە بکرێت هەتاوەکو پرسيار دەکرێت ئەوە ئيشی پێ دەکرێت بە پێی شەريعەتی ئيسلامی ، ئەگەر هاتوو لەگەڵ خۆی بردی لە هەندێك باردا يان بە دەر لەوە لە ماڵی دايك و باوكی یان کەس وکاری و یان کەسێکی تر ، ودەبێت ئەو شتانە بگەڕێتەوە بۆ لای خاوەنەکەی چونکە گوزارشتە لە تاڵانی ،و دادگا لێپێچينەوەی لەگەڵدا بکات بۆ سەندنەوەی مافی مافخواروو.
بەندی 34:خاوەن شکۆ یان هەر کەسێکی نزیکیی لە ئێستە و داهاتوودا ، ئهبو عهبدوڵڵا بچووک یان دارودەستەکەی یان یاوەرەکانی ناچار بکات ، لە دانیشتوانی شانشینەکەی یان دەرەوەی ، و موسڵمان و کریستان (مەسیح) و بەر دەستەکان (کۆیلە) ، و لە کاتی ئەو ڕووداوانەی لە نێوانیاندا ڕووی داوە ، لە جل و بەرگ و ئاژەڵ و مەڕوماڵات و زیو و زێر و شتی تر کە موسڵمانان دەستیان دەخستە سەری و مافی کەسی پێوە نەبوو داوای بکات ، و هەر کەسێک داوای بکات ئەوا پيسترین سزا دەدرێت.
بەندی 35: ئەگەر پشتر موسڵمانێك گاڵتەجاڕ بە کریستان (مەسیح)یەك یان کوڕیك یان کچێک يان برينداری کردبێت يان کوشتی بێتی لە ميانی پاراستنی خۆيدا ، و هيچ پرسيارێکی لێ ناکرێت سەبارەت بە هيچ شتێك لە پێشوتر.
بەندی 36: دوای کۆتایهاتنی سێ ساڵی دياريکراوە لە ڕێکەوتننامەکەدا ، بە پێدانی باج و موڵك و ئەوانەی بەدەست هاتووە ، بە دياری کردنی نرخی ڕاستی لە تەواوی موڵك و ماڵەکان و زەوی.
سهرچاوهکان
1_یاسین سابر ساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.
2_پ . د . جڤری برۆن: پۆختەی مێژووی ئەوروپا-وە: نهاد جلال حبیب اللە-سلێمانی2009ز.
3_ئەشرەف ساڵح محەمەد سەید: بنچئنەکانی مێژووی نوێی ئەوروپا-وە: عەبدوڵڵا گەرمیانی-هەولێر2012ز.
4_د . کهریوان ئازاد ئهنوهر: مێژووی ئهوروپا له سهدهکانی ناوهڕاستدا-سلێمانی2013ز.
5_حامد حسین الفلاحی: مێژووی ئهندهلوس ، له ڕزگارکردنییهوه تا ڕووخانی غهڕناته-وه: نهجم الدین مهلا مهحمهد گڵێجاڵی-سلێمانی2013ز.
6_ویل دورانت: مێژووی شارستانییهت/ بهرگی نۆیهم-وه: عهبدوڵڵا ڕهسوڵی-سلێمانی2014ز.
7_کارڵ برۆکلمان: مێژووی گەلانی موسڵمان-وە: عومەر عەلی غەفوور-تاران2017ز.
No comments:
Post a Comment