شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر سەردانی بارەگای ئەنجوومەنی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات و لەگەڵیان کۆدەبێتەوە.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر سەردانی بارەگای ئەنجوومەنی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات و لەگەڵیان کۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستاندایە کە بڕیاری داوە سەردانی زۆرینەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بکات، هەر لەم هەفتەیەشدا لە ئاستی باڵادا پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆدەبنەوە.
عەلی حوسێن بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی بە میدیای حیزبەکەی وتووە، لەگەڵ سەرجەم حیزبە کوردستانییەکان کۆدەبنەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق