پرس میدیا
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لەدابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی ساڵی 2021ی فەرمانبەران بەلێبڕینی 21% بۆ مووچەخۆری ئاسایی و 50% بۆ مووچەی پلە تایبەت.
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بێت كە پێشتر پرس میدیا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، مووچەی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجوومەنی داوەری، وەزارەتی داد، سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ دابەشدەکرێت.
هەروەها بە گوێرەی خشتەکە هەر ئەمڕۆ چوارشەممە، مووچەی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت.
No comments:
Post a comment