وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند کە کۆی دانیشتوانی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٠دا، گەیشتووەتە ٤٠ ملیۆن و ١٥٠ ھەزار کەس.
بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، کۆی دانیشتوانی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٠دا، گەیشتووەتە ٤٠ ملیۆن و ١٥٠ ھەزار کەس، ھەروەھا ئەو وەزارەتە پێشبینی ئەوەی کردووە کە کۆی دانیشتوانی عێراق لە ساڵی ٢٠٣٠دا، بگاتە ٥٠ ملیۆن کەس.
عەبدولزەهرا ھینداوی وتەبێژی فەرمی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ژمارەی دانیشتوانی عێراق بەپێی پێشبینەکانی ناوەندی سەرژمێری عێراق و ستاندارەکانی جیھان ئەنجامدراوە.
زەھرا ھینداوی لە بەیاننامەکەیدا رایگەیاندووە کە دانیشتوانی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٠دا، ٢،٦ لەسەدا، زیادیکردووە و بەو پێیە ٥٠،٥ لەسەدای کۆی دانیشتوانی عێراق پیاون و ٤٩،٥ لەسەدایش ئافرەتن.
وتەبێژی فەرمی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ئاماژەی بەوەداوە، تەمەنەکانی نێوان ١٥ بۆ ٦٤ ساڵ لە عێراق بە زۆرترینی ئەو تەمەنانە دیاریکراون کە کار دەکەن کە رێژەیان دەگاتە ٥٦،٥ لەسەدا لە کۆی دانیشتوانی عێراق.
عەبدولزەهرا ھینداوی ھەروەھا رایگەیاندووە کە ٣،١ لەسەدای کۆی دانیشتوانی عێراقیش، تەمەنیان لەسەرووی ٦٥ ساڵەوەیە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق