پرس میدیا
بەپێی ماڵپەڕى تاسى رووسى، لەسەر زارى ڤلادیمێر پۆتینى سەرۆکى رووسیا، موشەکى بالیستى کیشوەربڕى RS-28 سەرمەت لە قۆناغەکانى کۆتایی تەواو بووندایە. ئەم سیستەمە، لە سەرەتایى ساڵەکانى 2000وە کارکردن تیایدا بەردەوامە.
ئامانجیش لە دروستکردن و پەرەپێدانى ئەم موشەکە نوێیە بالیستییە کیشوەربڕە، بریتییە لە جێگرتنەوەى موشەکى بالیستى R-36M2 ڤۆیڤۆدا ئاى سى بی ئێم. کێشى ئەم موشەکە بالیستییە نوێیە دەگاتە نزیکەى 200 تەن و 10 تەنیش قورسە. سەرمەت، تواناى بڕینى هەموو بەرگرییە موشەکییەکانى ئێستا و داهاتوشى هەیە.
ئەمەش، هاوکاتە لەگەڵ پەرەپێدانى چەند سیستەمێکى چەکیی پێشکەوتووى تر وەک: چەکى لەیزەرى پێرسڤێت، موشەکى دەنگبڕى کینزاڵ و موشەکى ژێر دەریایی پۆسیدۆن کە لە ئێستادا چوونەتە بوارى خزمەتکردنەوە.
No comments:
Post a Comment