به‌ تۆمه‌تی "یاخیبوونی چه‌كداری" سێ ئەندامی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران له‌ سێداره‌ دران - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

به‌ تۆمه‌تی "یاخیبوونی چه‌كداری" سێ ئەندامی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران له‌ سێداره‌ دران

به‌ تۆمه‌تی "یاخیبوونی چه‌كداری" سێ ئەندامی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران له‌ سێداره‌ دران


پرس میدیا
ئێران سێ حوكمدراوی به‌ تۆمه‌تی "یاخیبوونی چه‌كداری" له‌سێداره‌ درا كه‌ ئه‌ندامی گروپێكی سه‌له‌فین به‌ ناوی "حیزوبلفورقان" كه‌ ئێران به‌ رێكخراوێكی تیرۆریستی له‌قه‌ڵه‌می ده‌دا.

ئاژانسی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ له‌ ئێران Hranaبڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ سێ حوكمدراو به‌ ناوه‌كانی حه‌مید راستباڵا، كه‌بیر سه‌عاده‌ت جیهانی و محه‌مه‌د عه‌لی ئارایه‌ش له‌ گرتووخانه‌ی وه‌كیلئاباد له‌ شاری مه‌شهه‌د له‌سێداره‌ دران.

ئه‌و سێ كه‌سه‌ كه‌ به‌ تۆمه‌تی "یاخیبوونی چه‌كداری له‌ دژی ده‌وڵه‌ت" به‌هۆی ئه‌ندامبوونیان له‌ به‌ره‌ی هاریكاری نیشتمانیی ئه‌هلی سونه‌ت و "حیزوبلفورقان" كه‌ ئێران به‌ رێكخراوێكی تیرۆریستی له‌قه‌ڵه‌می ده‌دا، دادگایی كرابوون، مانگی ئابی رابردوو دادگای شۆڕش له‌ مه‌شهه‌د بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركردن.

رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ره‌خنه‌یان له‌ بڕیاره‌كه‌ی دادگا گرتووه‌ و ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ كه‌ پرۆسه‌ی دادگاییكردنی ئه‌م تۆمه‌تبارانه روون نه‌بووه‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©