حکوومەت جددییە لەسەر دامەزراندنی هێزێکی هاوبەش بۆ دەروازە سنوورییەکان؟ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

حکوومەت جددییە لەسەر دامەزراندنی هێزێکی هاوبەش بۆ دەروازە سنوورییەکان؟

حکوومەت جددییە لەسەر دامەزراندنی هێزێکی هاوبەش بۆ دەروازە سنوورییەکان؟


پرس میدیا
تائێستا میكانیزمی پێكهێنانی هێزێكی تایبەت بەچاودێری خاڵە سنوورییەكان دیارینەكراوە، كە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاری لێداوە.

رۆژی ٧ی كانوونی دووەم، لەکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمدا بڕیاردرا هێزێکی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە پێکبهێنرێت بۆ ڕێگەكرتن لە قاچاخچێتی لەسەرجەم دەروازە سنوورییەكان، بەڵام تا ئێستا حکوومەت میکانیزمی دامەزراندنی ئەو هێزەی دیاریینەکردووە.

لەو بارەوە جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە پشکی یەکێتی ڕایگەیاند تائێستا هیچ روونكردنەوەیەك لەبارەی پێكهێنانی هێزەكە بۆیان ڕەوانە نەکراوە.

جەبار یاوەر وتیشی: رەنگە لەكۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەو میكانیزە بەوەزیری پێشمەرگەو ناوخۆ بدرێت، كە تایبەتە بە پێكهێنانی هێزەكەو دواتر هەردوو وەزارەت بەبڕیار دەست بەجێبەجێكردنی میكانیزمەكە بكەن.

هاوکات لیوا بابەكر فەقێ ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە لە پشکی پارتی بە میدیای حیزبەکەی وتووە، ئەو بڕیارە یەكێكە لە بڕیارەكانی چاكسازی و دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بۆیە ھەوڵێكی جیددی دەدرێت و لە ئێستاشدا میكانیزمێكی بۆ دادەنرێت و بەم زووانە ھێزەكان ئامادە دەكرێن و بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێت.

هەروەها وتوویەتی "وەكو وەزارەتی پێشمەرگە، چ ھێزێك پێویست بێت بۆ خاڵە سنوورییەكانی رەوانەی دەكەین، ئەو ھێزانەی رەوانەش دەكرێن لە وەزارەتی پێشمەرگە، ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ دەكەن و لەو خاڵە سنووریانە جێگیر دەكرێن".

No comments:

Post a comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©