پرس میدیا
بریكاری وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند بڕیارمانداوە 10ی ئەم مانگە پرۆسەی خوێندن دەستپێبكاتەوەو چاوەڕوانی راپۆرتی وەزارەتی تەنردوستی دەكەن.
سەیوان فەرەج بریكاری وەزارەتی پەروەردە بۆ میدیای فەرمی پارتی رایگەیاند ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام داوەو تێیدا بڕیاری داوە كە لە ١٠ی ئەم مانگە پرۆسەی خوێندن لە ھەرێمی كوردستان دەست پێبكاتەوە.
سەیوان فەرەج رایگەیاند چاوەڕێ دەكەین وەزارەتی تەندروستی راپۆرتی خۆی لەبارەی دۆخی تەندروستی و كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان ئامادە بكات و لە كۆبوونەوەی حەوتی مانگدا لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی نەخۆشیی كۆرۆنا، گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت و بڕیار سەبارەت بە پڕۆسەی خوێندن بدرێت.
بڕیاروایە حەوت ئەم مانگە لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆبێتەوە و تێیدا بڕیار دەربارەی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بدات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق