پرس میدیا
فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانیی عێراق رایگەیاند،سەرجەم ئەو فڕۆکانەی دەچنە ناو کایەی ئاسمانیی عێراقەوە لەژێر چاودێریی و کۆنتڕۆڵدان.
لیوا روکن مەعن سەعدی فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاشکرایکرد، مستەفا کازمی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، جومعە عناد وەزیری بەرگریی و فەریق روکن عەبدولئەمیر یارەڵڵا سەرۆک ئەرکانی سوپا پاڵپشتی خۆیان بۆ بەرەپێدان بە توانای فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانیی دووپاتكردووەتەوە.
لیوا روکن مەعن سەعدی وتی: "فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانیی، یەکێک لەو فەرماندەییانەی عێراقه کە رۆڵی گرنگ و کارای لە بەرگرییکردن و پاراستنی وڵات دەگێرێت و، لەبەر ئەوەش ھەریەک لە مستەفا کازمی، جومعە عناد و فەریق روکن عەبدولئەمیر یارەڵڵا پاڵپشتی لە پەرەپێدان بە توانای فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانیی دەکەن".
وتیشی: "سەرجەم ئەو فڕۆکانەی دێنە کایەی ئاسمانیی عێراقەوە لەژێر چاودێریی و کۆنتڕۆڵدان"، هەروەها جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە گرنگە پاڵپشتی زیاتریان لێ بکرێت بۆ ئەوەی بتوانن زیاتر ئاسمانیی عێراق کۆنتڕۆڵ بکەن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق