پرس میدیا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پلەکانی گەرماش لە نێوان ٤بۆ ٢٠ پلەدا دەبن.
هەروەها بۆ سبەی پێنجشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لەکاتەکانی بەیانی لەناوچە شاخاویەکان و لە نیوەڕۆ لە زۆربەی ناوچەکان بارانبارین دەستپێدەکات, درەنگانێکی شەو لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.
No comments:
Post a Comment