ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی کوردستان داوا دەکەن پرسی مووچە بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانەوە.
بەپێی نوسراوێک کە وێنەیەکی دەست پرس میدیا کەوتووە، ٢٢ پەرلەمانتاری فراکسیۆنە جیاوازەکان و لە ڕێگەی یاداشتێکەوە داوایان لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە کە بابەتی بڕینی مووچە و پرسی موچەی فەرمانبەران بخرێتە بەرنامەی کارەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان لەسەر متمانەدان بە پۆستی کاندیدی وەزیری سامانە سرووشتییەکان لە پشکی پارتی کۆبێتەوە.
No comments:
Post a Comment