هەرێمی کوردستان.. ژمارەی مردن بە کۆرۆنا بۆ کەمترین ئاستی دابەزیوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

هەرێمی کوردستان.. ژمارەی مردن بە کۆرۆنا بۆ کەمترین ئاستی دابەزیوە

هەرێمی کوردستان.. ژمارەی مردن بە کۆرۆنا بۆ کەمترین ئاستی دابەزیوە

پرس میدیا
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێم ئاماری تووشبوانی کۆرۆنای لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند ٩٧ تووشبوو دەستنیشانکراون و یەک تووشبووش گیانی لەدەستداوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی لەو ماوەیەدا ٩٩٥ تووشبوو چاکبوونەتەوە بەوەش ژمارەی چاکبوونەوە بەراورد بە تووشبوو بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.


ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣١٢)
١. پشکنین: (٢٧٥١ پشکنینی نوێ) 
• (٩٣٠) هەولێر
• (٦٧١) سلێمانی
• (١٠٩٩) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٢٤) گەرمیان
• (٢٧) ڕاپەڕین
• 
٢. تووشبوو: (٩٧ تووشبووی نوێ)
• (٢١) هەولێر
• (٤٨) سلێمانی
• (٢٦) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٢) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
• 
٣. چاکبوون: (٩٩٥ چاکبوون)
• (٣٤٩) هەولێر
• (١٨٢) سلێمانی
• (٣٧٧) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٣٦) گەرمیان
• (٥١) ڕاپەڕین
• 
٤. مردن: (١ مردن)
• (١) هەولێر
• (٠) سلێمانی
• (٠) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٩٥١٤٨٢ (٣٣١٤٦٥ هەولێر، ٢٠٤٠٦٠ سلێمانی، ٤٠٨٦٥٧ دهۆك، ٧٣٠٠ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٠٣٦٦٢ (٣٦٣٢٨ هەولێر، ٢٩٩٥٨ سلێمانی، ٣٤٢٧٨ دهۆك، ٣٠٩٨ هەڵەبجە)
چاکبوون ٧٣١٥٣ (٢٦١٣٢ هەولێر، ٢١٠٨٧ سلێمانی، ٢٢٩٨٨ دهۆك، ٢٩٤٦ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٢٧١١٨ (٩٢٨٧ هەولێر، ٧٢١٥ سلێمانی، ١٠٦٠٧ دهۆك، ٩ هەڵەبجە)
مردن ٣٣٩١ (٩٠٩ هەولێر، ١٦٥٦ سلێمانی، ٦٨٣ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 
وەزارەتی تەندروستی 
حکومەتی هەرێمی کوردستان 
٣ی کانونی دووەم ٢٠٢١

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©