پرس میدیا
ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە ماسیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە ىەغدا سەردانی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقی کردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە سەردانەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا ئەنجام دراوە و تێیدا دوا گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و جیھان گفتوگۆیان دەربارەوە کراوە.
لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "لە دیدارەکەدا گفتوگۆكرا دەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست و پەرەپێدانی ئاسۆی هاریكارییەكان لە بوارە جیاجیاكان لە چوارچێوەی دیالۆگی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات و ھێنانەدی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان."
هەروەها جەختکراوەتەوە لە گرنگی كەمكردنەوەی گرژییەكان و رەتكردنەوەی ناکۆکییەکان و پشتیوانیكردن لە هەوڵەكان بۆ بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیر و ئاشتی لە ناوچەكەدا.
سەرۆک کۆماری عێراق داوای رێزگرتن لە سەروەری خاکی عێراقی کردووە لەگەڵ ئەوەشدا =دەستوەردان و دەستدرێژییەکان لە کاروباری ناوخۆیی رەتکردووەتەوە.
No comments:
Post a comment