پرس میدیا
دوای گەیشتنە رێککەوتنی وڵاتانی کەنداو بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی نێوانیان، دەروازەی سنووری سەلوا لە نێوان سعوودیە و قەتەر دووبارە کرایەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەی ئەو هاووڵاتییە قەتەر-ییانە بڵاوکرایەوە کە لە دەروازەی سنووری سەلوا-وە دێنە ناو سعوودیە و بە گوڵ پێشوازییان لێدەکرێت.
جێی وەبیرهێنانەوەیە وڵاتانی سعودییە، ئیمارات، بەحرەین و میسر لە پێنجی حوزەیرانی ٢٠١٧دا بە تۆمەتی "پشتیوانی کردنی گرووپە تیرۆریستییەکان تەواوی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ قەتەڕ پچڕاند و ئابڵوقەی ئابووریشیان خستەسەر.
لە بەرامبەردا قەتەر تەواوی ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە و ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی قەیرانی کەنداو.
لە سەرەتای ئەمساڵدا هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکە گەیشتنە ئەنجام و لە چواری کانوونی دووەمدا سعوودیە و قەتەڕ بۆ کردنەوەی سەرجەم دەروازە وشکانی، ئاسمانی و دەریاییەکانی نێوانیان گەیشتنە رێککەوتن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق