حكومەتی هەرێمی كوردستان راگرتنی لێخۆشبوون لە باجی گومرگی كۆمپانیای خۆشناو نزیک لە باڵی نێچیرڤان بارزانی لەخاڵە سنووریەكان خستە بواری جێبەجێكردنەوە.
بەگوێرەی نوسراوێك كە واژووی ئومێد سەباح- سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەێمی كوردستانی لەسەرە، ئاراستەی وەزارەتی دارایی كراوە، داواكراوە كاری پێویست ئەنجام بدرێت بۆ راگرتنی لێخۆشبونی باجی گومرگی لە كۆمپانیای (خۆشناو) لەدەروازەكانی ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران.
ئەوەش هاتوە، پێویستە رێككاری پێویست بگیرێتەبەر بۆ پابەندكردنی كۆمپانیای ناوبراو بەپێدانی باجی گومرگی.
کۆمپانیای خۆشناو نزیکە لە باڵی نێچیرڤان بارزانی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان.
پێشتر عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری هەرێم ئاشکرای کردبوو نزیکەی ٢٠ هەزار کۆمپانیا لە هەرێم کار دەکەن بەڵام هیچ بڕە باجێک نادەنە حکوومەت.
بەگوێرەی بڕیارێك كە 11ی ئەم مانگە دەرچوە و واژۆی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی لەسەرە و لە 11 برگە پێكهاتوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە بە راسپاردنی هەریەكە لە وەزارەتەكانی ناوخۆ، دارایی و ئابوری و بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەكان و خانوبەرەی میری، بە دیاریكردنی بنەما و میكانزمی گونجاو بۆ وەرگرتنی باجی ئۆتۆمبێل تایبەت بە رەچاوكردنی لایەنی بەكارهێنەر و بەرژەوەندی گشتی، هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لێخۆشبونی باج و دانانی باج لەسەر كۆمپانیاكانی نەوت و پەیوەندیكردن.
No comments:
Post a Comment