پرس میدیا
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند کە داھاتی نەوت لە کۆی گشتیی بەرھەمی خۆماڵی لە ساڵی ٢٠٢٠دا، گەیشتووەتە ٥٧ لەسەدا و جەختیش دەکاتەوە لەسەر ئەوەی کە داھاتی نەوت ٨٠ لەسەدا بوودجەی گشتیی عێراق پێکدەھێنێت.
دەزگای ناوەندی ئامار سەربە وەزارەتی پلاندنانی عێراق لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە کە داھاتی بازرگانی بەڕێژەی ٨،٠٥ لەسەدا لە پلەی دووەمدا ھاتووە لە کۆی گشتیی بەرھەمی خۆماڵی لە ساڵی رابردوودا.
عێراق، لە دوای سعوودیە دووەم گەورە بەرھەمھێنەری نەوتی خاوە لە رێکخراوی ئۆپیک بەجۆرێک لە دۆخی ئاساییدا تێکڕای رۆژانە ٤.٦ ملیۆن بەرمیل نەوت بەرھەم دەھێنێت و لە سەدا ٩٠ی داھاتەکانی پشت بە داھاتی فرۆشتنی نەوت دەبەستێت.
لە راپۆرتەکەدا ھاتووە: "داھاتە گشتییەکانیش بەڕێژەی ٧،٩١ لەسەدا لە پلەی سێیەمدایە لە بەرھەمی خۆماڵی ساڵی رابردوو، دوای ئەوەیش داھاتەکانی کشتوكاڵی و پیشەسازی بەرێژەی ٤،٧٧ و ١،٦٧ لەسەدا ھاتوون لە بەرھەمی خۆماڵی ساڵی رابردوو".
ئاماژە بەوەشدراوە کە ھێشتا ئابووریی عێراق وەک سەرچاوەی سەرەکی داھات، پشت بە نەوت دەبەستێت و ھاتووە: "ھێشتا داھاتەکانی نەوت، بەرێژەی ٨٠ لەسەدا سەرچاوەی سەرەکییەبۆ بووجەی گشتیی عێراق".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق