نەتەوەيەكگرتووەكان هۆشداریى لە بڕيارهكهی ئەمريكا بۆ ناساندنى حووسييەكانى يەمەن وەك "رێكخراوى تيرۆريستى" دا، كه كاريگەريى مرۆيى و برسێتييەكى گەورەی لێدهكهوێتهوه و داواى لە واشنتۆن كرد لەو بڕيارەى پاشگەزبێتەوە.
مارك لۆوكۆك جێگرى سكرتێرى گشتيى نەتەوەيەكگرتووەكان بۆ كاروبارى مرۆيى، لە وتارێكيدا لە ئەنجوومەنى ئاسايشى نێودەوڵەتى، ئاشكرایكرد، بڕيارى ئەمريكا سهبارهت به راگەياندنى حووسييەكانى يەمەن وەك "رێكخراوى تيرۆريستى" دۆخى مرۆيى يەمەن خراپتر دەكات.
مارك لۆوكۆك ئاماژەى بەوەكرد كە پێويستە رێگرتن لە برسێتى لە يەمەن لە پێشينەى كارەكان بێت و رایگهیاند: "لەمساڵدا ١٦ مليۆن يەمەنى لە برسێتيدا دەبن، لە ئێستاشدا ٥٠ هەزار كەس لە سنوورى برسێتيدان و پێنج مليۆن كەسيش تەنها يەك هەنگاو لە برسێتييەوە دوورن".
لۆوكۆك تیشكی خستووهته سهر ئهوهش كە يەمەن لەسەدا ٩٠ى پێداويستى خۆراك هاوردە دەكات و دامەزراوەكانیان هاوكاریى ماددهیی دهدهنه خەڵكى وڵاتهكه بۆ كڕينى ئەو خۆراكانەى كە لە رێگه بازرگانييەكانەوە دێتە یهمهن و جارێكی دیكه هۆشداریى دا لهوهی كه دواى راگەياندنى حووسييەكان وەكو رێكخراوى تيرۆريستى لەلايەن ئەمريكاوە، ئهو بڕیاره كاريگەرى لەسەر هاوردەكردنى خۆراك دروستدەكات.
ئهمه جگه لهوهی باسی لهوهكرد ئەو بڕيارە دەبێتە هۆكارى دروستبوونى برسێتييەك كە لە ماوەى ٤٠ ساڵى رابردوودا وێنەى نەبووە و داواى لە ئەمريكا كرد لەو بريارەى پاشگەزببێتەوە.
لاى خۆيەوە، نێردەى تايبەتى نەتەوەيەكگرتووەكان بۆ يەمەن، مارتن گريفيس، ئاشكرایكرد ئەو بڕيارە تا دوا ئاست مەترسيدارە و كارى كۆكردنەوەى لايەنەكان لە پرۆسەى سياسى قورستر دەكات.
No comments:
Post a Comment