پرس میدیا
ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، دەربارەی رووداوەکانی واشنتۆن و پێکداهەڵپڕژانی لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ و هێزە ئەمنییەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
زاخارۆڤا رایگەیاندووە رووداوەکانی واشنتۆن "پرسی ناوخۆیی ئەمریکان بەڵام سیستەمی هەڵبژاردن لە ئەمریکا سیستەمێکی کۆنە، هەلی ئەنجامدانی پێشێلکاری بێشومار دەڕەخسێنێت و لەگەڵ بنەما هاوچەرخەکانی دیموکراسی ناگونجێت."
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، باسی لەوەش کردووە کە راگەیاندن لە ئەمریکا بووەتە هۆی دابەشبوونی کۆمەڵایەتی و وەک چەکێکی بەرەنگاربوونەوەی سیاسی لێهاتووە.
زاخارۆڤا لە کۆتایی راگەیەندراوەکەیدا دەڵێت: "هیوادارین گەلی ئەمریکای دۆست بەشێوەیەکی گونجاو بەسەر ئەم مەرگەساتەی مێژووی خۆیدا سەربکەوێت".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق