وەزیری نەوتی عێراق: هەرێمی کوردستان نەوتی وڵات هەرزانفرۆش دەکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزیری نەوتی عێراق: هەرێمی کوردستان نەوتی وڵات هەرزانفرۆش دەکات

وەزیری نەوتی عێراق: هەرێمی کوردستان نەوتی وڵات هەرزانفرۆش دەکات

پرس میدیا
وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرای کرد، حكومەتی هەرێمی نەوت بە‌ ١٠ دۆلار كەمتر لە بەهای خۆی لە بازاڕەکاندا دەفرۆشێت ئەوەش زیانی بە ئابوری عێراق دەگەیەنێت.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی عێراقییەی نیمچە فەرمی باسی دۆخی کەرتی نەوتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.

ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وتی پێشبینی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتمان له‌ جیهان كردبو له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوشدا نرخی نه‌وت زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبوه‌نه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌ی ساڵی 2021 ی عێراق ده‌بێت.

وەزیری نەوتی عێراق، ئاماژەی بەوەش كرد "بەپێی پلانی وەزارەتی نەوت، كۆی بەرهەمی ئەو گازەی لە ساڵی 2021 تاوەكو ساڵی 2025 زیاد دەكرێت، دەگاتە هەزار و 500 ملیۆن پێ سێجا".

وه‌زیری نه‌وت رونیشیكرده‌وه‌، به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هانمان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر بڕگه‌ی پترۆدۆلار بۆ پارێزگاكان بكه‌ین و پابه‌ندبین به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و برگه‌یه‌ به‌تایبه‌ت بۆ پارێزگای به‌سره‌.

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©