دادوەر عەباس فەرحان بە سەرۆکی بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردن بۆ خولی دووەم لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق ھەڵبژێردرا.
بەپێی راگەیاندراوێکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی سەربە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سازکردووە.
ئاماژە بەوەکراوە کە، کۆبوونەوەکە بەسەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی سەربە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، دادوەر جەلیل عەدنان خەڵەف و بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەنەکە بەڕێوەچووە کە تیایدا تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە یارمەتیدانی عێراق بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن بەشداربوون.
لە راگەیاندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا بە زۆرینەی دەنگ، دادوەر عەباس فەرحان بە سەرۆکی بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردن بۆ خولی دووەم لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق ھەڵبژێردراوە.
بڕیارە ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە شەشی حوەزیرانی ئەمساڵ لە عێراق ئەنجام بدرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق