پرس میدیا
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژە یاسای بوودجەی گشتی بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢١ کرد و دانیشتنەکەی بۆ رۆژی دووشەممەی داهاتوو دواخست.
دانیشتنی ژمارە ٣٣ی وەرزی یەکەمی یاسادانان لە ساڵی دووەمی یاسادان لە خولی چوارەمی هەڵبژاردن بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجوومەن، محەمەد حەلبوسی و ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆک، حەسەن کەعبی و بەشیر حەداد بەڕێوەچوو.
دانیشتنەکە بڕیاربوو کاتژمێر پێنجی ئێوارە بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی رێژەی یاسایی، محەمەد حەلبوسی بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دانیشتنەکەی دواخست
دواتر دانیشتنەکە لە کاتژمێر ٧:٢٥ خولەک دەستی پێکرد و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاساکە کرا.
دوای جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری دانیشتەنەکە، بڕیاردا دانیشتنەکە بۆ رۆژی دووشەممەی داهاتوو دوابخرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق