موقتەدا سەدر ھۆشداری لە دواخستنی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دەدات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

موقتەدا سەدر ھۆشداری  لە دواخستنی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دەدات

موقتەدا سەدر ھۆشداری لە دواخستنی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دەدات



پرس میدیا
ڕابەری رەوتی سەدر ھۆشداری لە دواخستنی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق دا و رایگەیاند کە ھەندێک لایەن دەنگی خۆیان بەرزکردووەتەوە و داوای دواخستنی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن.

موقتەدا سەدر ڕابەری لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بە ھەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی داوە و ھاتووە: "سەرۆکوەزیرانی عێراق، لێرە و لەوێیە، ھەڵمەت دژبە گەندەڵکاران ئەنجام دەدات و منیش پێی دەڵێم، پێویستە پەلە بکات لە لێپێچینەوە لە گەندەڵکاران ئەگەر سەربە ھەر لایەک بن".

سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر لە بەیاننامەکەیدا پاڵپشتی خۆی بۆ ھەنگاوەکانی مستەفا کازمی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دووپاتکردووەتەوە و دەلێت: "پێویستە سەرۆکوەزیرانی عێراق، ھەوڵەکانی چرتڕ بکاتەوە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی و داوایش دەکەین کە گەندەڵکاران راپێچی دادگا بکات، بۆ ئەوەی گەندەڵییەکانیان بۆ رای گشتیی ئاشکرا بکرێت".

موقتەدا سەدر لە بەشێکی بەیاننامەکەیدا ھۆشدای لە دواخستنی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق داوە و رایگەیاندووە" ھەندێک لایەن دەنگی خۆیان بەرزدکردووەتەوە و داوای دواخستنی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن، بەڵام ئێمە ھۆشداری لە دواخستنی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دەدەین".

ئەوەشی وتووە: "ئێمە ئومێد دەکەین، ھەموو لایەک پێکەوە کار بکەن لەپێناو سەرخستنی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختە، ھەروەھا داوا لەو ھاووڵاتییانەی کە مافی دەنگدانیان ھەیە روو لە بنکەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بکەن، بۆ ئەوەی تۆماری دەنگدانیان نوێ بکەنەوە".

سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر لە بەیاننامەیەکدا جارێکی دیکە جەختیکردووەتەوە لەسەر کۆتاھێنانی بە بوونی ھێزی داگیرکار لە خاکی عێراق و راگەیاندووە: "دووبارە داوا دەکەم کۆتایی بە بوونی ھێزی داگیرکار لە خاکی عێراق بھێندرێت، ھەروەھا ھەر جۆرە دەستوەردانێکی دەرەکیی لە کاروباری عێراق، رەتدەکەمەوە، چونکە ئەوە دەبێتە ھۆی لاوازبوونی شکۆی دەوڵەت، ناسەقامگیری عێراق".

لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا موقتەدا سەدر داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە کە رێگایەکی دیکە بدۆزێتەوە بۆ ھاوردەکردنی غاز و وزەی کارەبا بە تایبەتیش دوای ئەوەی ئێران ھەناردەکردنی غازی بۆ عێراق راگرتووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©