پرس میدیا
بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چەند پرسێك لەنێویاندا پشكی هەرێمی كوردستان لەبودجەی 2021، وابڕیارە لەماوەی 48 كاتژمێری داهاتوودا، نێچیرڤان بارزانی- سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات.
سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاشکرای کردووە ، نێچیرڤان بارزانی، بەسەرۆكایەتی شاندێك دەچێتە بەغداو لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی فیدراڵی، پرسی پشكی هەرێم و چەند دۆسێیەكی جێی ناكۆكی نێوان هەولێرو بەغدا تاوتوێ دەكەن.
ئەمە لەکاتێکدایە پەرلەمانی عێراق ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای بودجەی 2021 دەکات كە چاوەڕێ دەكرێت پشكی هەرێمی كوردستان رووبەڕووی چەندین ئاستەنگ بێتەوە بەتایبەت.
No comments:
Post a comment