دوای هەڵکوتانە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا لە شەشی کانوونی دووەمدا، دەستلەکارکێشانەوە لە کۆشکی سپی و کابینەکەی ترەمپ درێژەی هەیە.
جاد وۆڵف کە پۆستی وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکای بە وەکالەت بەڕێوەدەبرد، لە روونکردنەوەیەکدا باسی لەوە کرد کە لە نیوە شەوەوە وازی لە پۆستەکەی هێناوە.
جاد وۆڵف کە بڕیاربوو لە باری ئاساییدا تا ٢٠ی کانوونی دووەم لەگەڵ دەستبەکاربوونی جۆ بایدندا لەسەر پۆستەکەی بەردەوام بێت، بە هۆی رووداوەکانی ئەم دواییەوە بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی دەرکردووە.
ئەوەشی خستەڕوو کە سەرۆکی ئاژانسی ئیدارەی باری لەناکاوی فیدراڵی، پیت گاینۆر پۆستەکەی بەڕێوەدەبات.
لە پاش هەڵکوتانە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا، وەزیری گواستنەوەی ئەمریکا، ئێڵاین چاو و وەزیری پەروەردە، بێستی دیڤۆس دەستیان لەکارکێشایەوە.
No comments:
Post a comment