پرس میدیا
بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەنێوان سنووری عێراق و سووریا چوار چەکداری حەشدی شەعبی کوژران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی سەر بە گرووپی حەشدی شەعبی لەنێوان سنووری عێراق-سووریا کردوەتە ئامانج.
روانگەکە ئاشکرای کردووە، ئۆتۆمبێلەکە لە نزیک دەروازەیەکی سنووریی نافەرمی عێراق کراوەتە ئامانج کاتێک هەوڵی داوە دزە بکاتە نێو خاکی سووریا لە نزیک شاری ئەلبوکەمال لە نزیک گوندەکانی دێرازوور، لە ئاکامی بۆردومانەکەدا 4 چەکداری حەشدی شەعبی کوژران.
تا ئێستا دیار نییە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە سەر بە کام وڵات بووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت هێرشەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجام درابێت.
No comments:
Post a comment