نرخی خانووبەرە لە ئەورووپا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

نرخی خانووبەرە لە ئەورووپا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە

نرخی خانووبەرە لە ئەورووپا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە

پرس میدیا
نووسینگەی ئاماری ئەورووپا (Eurostat)، ئامارەکانی چارەکی سێهەمی ساڵی ٢٠٢٠ی لەبارەی نرخەکانی یەکەی نیشتەجێبوون بڵاوکردەوە.

لە چارەکی سێهەمی ساڵی ٢٠٢٠دا، لە یەکێتیی ئەورووپا نرخی خانووبەرە بە بەراورد بە هەمان قۆناغی ٢٠١٩دا سەدا ٥،٢ زیادی کردووە.

بە پێی ئامارەژە نرخی یەکەی نیشتەجێبوون لە یەکێتیی ئەورووپادا لە چارەکی سێهەمی ٢٠٢٠دا بە بەراورد بە چارەکی پێشتر سەدا ١،٤ بەرزبووەتەوە، بە بەراورد بە هەمان چارەکی ساڵی ٢٠١٩ سەدا ٥،٢ بەرزبووەتەوە.

لە هەمان کاتدا نرخی خانوو لە ناوچەی یۆرۆ بە بەراورد بە چارەکی پێشتر سەدا ١،٣ زیادیکردووە بە بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵی پێشتریش سەدا ٤،٩ زیادی کردووە.

لە نێوان وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپادا لە چارەکی سێهەمی ساڵی ٢٠٢دا بە بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵی پێشتر نرخی یەکەی نیشتەجێبوون زۆرترین بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە، بەشێوەیەک لە لۆکسمبۆرگ سەدا ١٣،٦، لە پۆڵەندا سەدا ١٠،٩ و لە نەمسا سەدا ٨،٩، لە ئەڵمانیا سەدا ٧،٨، لە فەڕەنسا سەدا پێنج، لە ئیسۆانیا سەدا ١،٨، لە ئیتاڵیا سەدا یەک، لە هۆڵەندا سەدا ٨،٣ و لە بەلجیکا سەدا ٣،١ زیادی کردووە.

هەر لەو ماوەیەدا نرخی یەکەی نیشتەجێبوون لە بەشە رۆمیەکەی قوبرس سەدا ١،٤ و لە ئیرلەندا سەدا ٠،٨ بەرزبووەتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©