وتەبێژێکى سەربازیى ئەمریکى ئەو هەواڵانەى رەتکردەوە کە باس لە ئەنجامدانى بۆردومانێکى ئاسمانى دەکەن بۆ سەر ناوچەى جرف سەخر لە باشورى بەغدا.
وتەبێژەکە لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەکردووە، ئەوان ئاگادارى هیچ بۆردومانێکى ئاسمانى نوێ نین لە عێراق.
هاوکات بەرپرسێکى باڵا لە وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا رەتیکردووەتەوە شەوى رابردوو هیچ بۆردومانێکى ئاسمانى ئەنجام درابێت.
بەپێی چەند سەرچاوەیەکى ناوخۆیی، ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەى لەو بارەیەوە بڵاوکراونەتەوە کۆنن و تا ئێستا هیچ وێنەیەکى نوێ لەو بارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە چەند بارەگایەکی هێزەکانی حەشدی شەعبی کراونەتە ئامانجی بۆردوومانی فڕۆکە ئەمریکیی و ئیسرائیلییەکان.
No comments:
Post a Comment