پرس میدیا
لەسەر رێگایەکی خێرای شاری مۆسکۆی ڕووسیا، بارهەڵگرێک خۆی کرد بە ناو کاروانێکی سەربازییدا و دەیان سەربازی شێلا.
بەپێی راگهیهنراوی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، لەسەر رێگای خێرای ناوچهی کراسنۆگۆرۆس سهربه مۆسکۆ، بارهەڵگرێک خۆی کردووە بە نێو کاروانێکی سەربازییدا کە لە پێنج ئۆتۆمبێل پێکهاتبوو.
ئاماژه بهوهشكراهو لەو زنجیرە رووداوەدا چوار سەرباز گیانیان لەدەستداوه و، ٤٥ سەربازیش برینداربوون.
بەپێی میدیاکانی ڕووسیا برینی ١٦ کەس لە بریندارەکان سەختە،هەروەها وەزارەتی بەرگری ڕووسیا رایگەیاندووە شۆفێری بارهەڵگرەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
تا ئێستا دیار نییە ڕووداوەکە، بە مەبەست بووە یان تەنها ڕووداوێکی ئاسایی هاتووچۆ بوو، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لەوبارەوە ڕوونکردنەوەی نەداوە.
No comments:
Post a Comment