پرس میدیا
كچێكی ئێزدی دوای حەوت ساڵ لە رفاندنی لەلایەن چەكدارانی داعش، لە پارێزگای حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان رزگاركرا.
عاسیمە جاسم، كەلەلایەن چەكدارانی داعشەوە لەساڵی 2014و لەكاتی داگیركردنی شەنگال رفێندرابوو تەمەنی 13 ساڵان بووە، شەوی رابردوو دوای تێپەڕبوونی حەوت بەسەر رفاندنیدا خۆی رادەستی ھێزەكانی ئاسایش كردووە لەپارێزگای حەسەكەو.
میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردووەتەوە کچە رزگارکراوەکە ئێستا لە ماڵی ئێزدییەكانە لە ھەرێمی جەزیرە نیشتەجێ کراوە، ئەو ماڵە تایبەت کراوە بەو ئێزدییانەی لە دەست چەکدارانی داعش رزگار دەکرێن.
بەگوێرەی دواین ئاماری نووسینگەی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی لە دەستی داعش تا ئێستا 3543 هاوڵاتی ئێزدی رزگاركراون و نزیكەی سێ ھەزار كەسیش چارەنوسیان نادیارە.
No comments:
Post a comment