پرس میدیا
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش رایگەیاند، ٩٨ ئۆتۆمبێلیان رادەستی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان کردووە.
پێشتر وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرای کردبوو کە یەکەم کاروانی ھاوکارییەکانی ھاوپەیمانان بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە لە ساڵی نوێدا رادەستی وەزارەتەکەیان کراوە.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش بە رابەرایەتی ئەمریکا بڵاویکردەوە "٩٨ ئۆتۆمبێلمان رادەستی هاوبەشەکانمان لە هێزەکانی پێشمەرگە کرد".
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەو هاوکارییانەی کە رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کراوە لە چوارچێوەی سندووقی پشتیوانی مەشق و پڕچەککردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش بووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە رێوڕەسمێکدا کە یاریدەدەری جێگری فەرماندەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، کۆڵۆنێڵ ولیام ئامادەى بوو، ھاوکارییەکانی ھاوپەیمانان رادەستی سەرۆکی لیژنەی وەرگرتنی ھاوکارییەکانی ھاوپەیمانان لە وەزارەتی پێشمەرگە، عەمید شێرزاد ئەسعەد کرا.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش راشیگەیاندووە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کراون بریتین لە ئامبوڵانس، ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی هامڤی و بارهەڵگری ئاسایی.
پێشتریش وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندبوو کە سەرجەم ئەو پێداویستیانە بەسەر لیواکانی سەر بە وەزارتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
لە کۆتایی راگەیاندراوەکەدا، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش جەختی لە پابەندبوون و پشتیوانیکردنی هاوبەشەکانیان لەپێناو بەردەوامیدانی شەڕ بە ئامانجی شکستپێهێنانی داعش کردەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق