پرس میدیا
لە شاری ناسرییە سەنتەری پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق، خۆپیشاندانی فراوانی هاوڵاتیان دژی دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە لە چالاکوان و خۆپیشاندەران بەڕێوەچوو.
ئەمە سێیەم رۆژە لە شاری ناسرییە، خۆپیشاندان دژبە دەستگیرکردنی ژمارەیەک خۆپیشاندەر لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە، ئەنجام دەدرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، دووبارە خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی حەبوبی گردبوونەوەتەوە و داوا لە سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی دەکەن کە دەستوەردان بکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە بەرلەوەی پەرەبسێنێت و لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت.
بە وتەی شایەتحاڵەکان، خۆپیشاندەران سوورن لەسەر جێبەجێکردنی داواکارییەکان سەبارەت بە ئازادکردنی خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکان و رێگرتن لە ئامانجکردنی چالاکوانانی خۆپیشاندانەکان.
دوای ئەوەی چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکان بە ناوی ئێحسان ھیلالی کە داوای ئەنجامدانی خۆپیشاندانی دژبە بە حکوومەت کردبوو لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا، رۆژی ھەینی رابردوو خۆپیشاندان لە شاری ناسرییە سەنتەری پارێزگای زیقار ئەنجامدرا.
پێشتر کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاندبوو کە، لە خۆپیشاندانەکانی دوو رۆژی رابردووی شاری ناسرییە، دوو کەس کوژراون و ٤٣ کەسی دیکەش برینداربوون کە لەنێویاندا ژمارەیەک کارمەندی ئەمنی ھەن و ھەروەھا ٣٠ خۆپیشاندەریش دەستگیرکراون.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق