جووتیار عادل: هێزێکی تایبەت بۆ رێگری لە قاچاخچێتی سەرسنوورەکان پێکدەهێندرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 جووتیار عادل: هێزێکی تایبەت بۆ رێگری لە قاچاخچێتی سەرسنوورەکان پێکدەهێندرێت

جووتیار عادل: هێزێکی تایبەت بۆ رێگری لە قاچاخچێتی سەرسنوورەکان پێکدەهێندرێت

پرس میدیا
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، مەسرور بارزانی کۆبوونەوەی هەفتانەی سازدا. 

بەپێی راگەیاندراوی فەرمی ئەنجوومەنی وەزیران "بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە خستنەڕووی ھێڵە گشتییەکانی رەشنووسی یەکەمی پڕۆژەی بوودجەی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی٢٠٢١ و پێشبینی و پێشنیازەکانی وەزارەتەکان سەبارەت بە رێکخستنەوەی داھات و کەمکردنەوەی خەرجییەکان و سنووردارکردنی کورتھێنانی دارایی بۆ ساڵی ٢٠٢١".

راشیگەیاندووە "ئەنجوومەنی وەزیران خشتەیەکی زەمەنی پەسەندکرد بۆ ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای بوودجەی ساڵی ٢٠٢١، بۆ ئەم مەبەستەش ھەفتەی داھاتوو ئەنجوومەنی باڵای ئابووری کۆدەبێتەوە بۆ پەسەندکردنی رەشنووسی یەکەمی بوودجە".

ھەر بەپێی راگەیاندراوی کۆبوونەوەکە "ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا بە راسپاردنی ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە کە ھێزێکی تایبەت و ھاوبەش پێکبھێنن، بۆ رێگەکرتن لە ھەر پێشێلکاری و سەرپێچی و کارێکی نایاسایی لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان، ئەو ھێزە ھاوبەشە دەسەڵاتی قانونی پێویستی دەبێت بۆ جێبەجێکردنی یاسا و رێکارەکان لە دەروازەکان و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی و کاری ناقانونی لە سەرجەم دەروازەکان بەبێ جیاوازی".

دواتر وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، جووتیار عادل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەربارەی کۆبوونەوە و بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە و رایگەیاند "ماوەی زیاتر لە مانگ و نیوێکە ھەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانان راسپێردراون پڕۆژەی رەشنووسی بوودجە و ھێڵە گشتییەکانی ئامادەبکەن.

دەربارەی رێکارەکانی خاڵە سنوورییەکانیش جووتیار عادل رایگەیاند "لە بارەی خاڵە سنوورییەکانەوە دوو بڕیاری گرنگ دراون، یەکێکیان راسپاردنی وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگەیە بۆ ئەوەی پڕۆپۆزەڵێک لەبارەی نەھێشتنی دیاردەی قاچاخچێتی لە دەروازەکان دابڕێژن و پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیرانی بکەن بۆ بڕیار لەسەردانی، دووەمیان رێکخستنەوەی گرێبەستەکانی خزمەتگوزارییە لە دەروازە سنوورییەکان".

دەربارەی ‌جێبەجێکردنی رێککەوتنی ھەولێر و بەغدا لە بارەی بوودجەی ٢٠٢١ و ئەگەری تێپەڕینی پرۆژەبودجەی عێراق وەک خۆی، جووتیار عادل رایگەیاند "ئێمە ھەموو نیازپاکییەکمان نیشانداوە و ھەرێمی کوردستان رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر رادەستکردنی نیوەی داھاتی نانەوتی ھەرێم و داھاتی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، ھیوادارین ئەو پڕۆژەیاسایەی بوودجە لە ئەنجوومەنی نوێنەران پەسند بکرێت و پشکی ھەرێمیش لەو بوودجەیە رەوانە بکرێت".

وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دوومی ٢٠٢٠ی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان کە تاوەکو ئێستا دابەش نەکراوە، رایگەیاند "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ھەوڵی خۆی دەدات و وەزارەتی داراییش ئامادەکاری دەکات، ھەر کاتێک داھاتەکە ئامادەبوو و ھات ئەوا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دابەشی دەکات".

لە بابەتی وادەی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان لە ھەرێمی کوردستان، گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان جووتیار عادل رایگەیاند "بەپێی ئاگاداری من وەزارەتی پەروەردە دوو پرۆژەی ئامادەکردووە و لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای کۆرۆنا کە لە ١٦ یان ١٧ی ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت لەوێ گفتوگۆ لەسەر پرۆژەکان دەکرێت، دواتر دەدرێتە ئەنجوومەنی وەزیران و بڕیاری گونجاو لەوبارەیەوە دەدرێت".

وتیشی "کردنەوە یان نەکردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بابەتێکی تەواو تەندروستییە و ھیچ پەیوەندییەکی بە سیاسەتەوە نییە".

No comments:

Post a comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©