پرس میدیا
هێزەكانی پۆلیسی راپەڕین تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە ئۆتۆمبیلێكی لە جۆری لاندکرۆزەری لەشاری هەولێر دزیبوو، دەستیشیان بەسەر ئۆتۆمبیلە دزراوەكەدا گرت.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لەلایەن سەرچاوەیەكەوە بنكەی پۆلیسی ماكۆك ئاگاداركرایەوە كە ئۆتۆمبیلێكی جۆری لاندكروزەر مۆدێل 2011 لەلایەن چەند كەسێكەوە دزراوە، بۆ ئەومەبەستەش لە بنكەی پۆلیسی بەحركە لە پارێزگای هەولێر سكاڵا تۆماركراوە، توانرا كاتژمێر 2ی شەو بەهاوكاری بازگەی ئاسایشی قەمتەران، دەستبەسەر ئۆتۆمبیلە دزراوەكەدا بگیرێت و تۆمەتبارێكیش بەناوی (م، ت، ح) تەمەن 27 ساڵ دەستگیر بكرێت.
پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەشكردووە، تۆمەتبارەكە دانیشتووی هەولێرەو بە فەرمانی دادوەر بەپێی مادەی ٤٤٦ لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە بەردەوامە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق