بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر کردەوەیەکی توندوتیژی لە لایەن لایەنگرانی تڕەمپەوە لە ڕۆژی دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێی ئەمریکادا، دۆنالد تڕەمپ بڕیاری باری لەناکاوی پەسەند کردووە.
دوای ئەوەی پۆلیسی فیدڕاڵیی ئەمریکا رایگەیاند، لە کاتی رادەستکردنی دەسەڵات لە 20ی کانوونی دووەم و رێوڕەسمی سوێندخواردنی جۆ بایدنی سەرۆکی هەڵبژێردراو ئەگەری هێرشی چەکداری لە واشنتن و 50 ویلایەتی دیکەی ئەمریکا هەیە کە دەشێ لە هێرشەکانی سەر کۆنگرێسی ئەمریکای 6ی ئەم مانگە روویدا، مەترسیدارتر بن.
کۆشکی سپی رایگەیاند، بە مەبەستی رێگریکردن لە رووداوی نەخوازراو و وەڵامدانەوە هەر رووداوێکی لەناکاو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا فەرمانی باری لەناکاوی لە واشنتن پەسەند کرد.
بە گوێرەی فەرمانەکە، هێزە فیدراڵییەکانی ئەمریکا تا 24ی ئەم مانگە لە واشنتن لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر رووداوێکی لەناکاو.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق