پرس میدیا
بۆ ئەمڕۆش شەممە، نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ هەینی، دابەزینی بەخۆوە بینیوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا زیاتر لە دۆلارێك دابەزیوە، کە لە ئەمڕۆدا بە ٥٥ دۆلار و ١٠ سەنتە و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ٥٢ دۆلار و چوار سەنت دەفرۆشرێت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورييەکان، لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی ١٠٪ و نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ڕێژەی ١٣٪ بەرزبووەتەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت، ٢٠ی نيسانی ساڵی رابردوو، نرخی نەوتی خاوی ئەمريکی بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.
هاوکات، لە مانگی ئازاری ساڵی رابردووشدا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.
No comments:
Post a Comment