پرس میدیا
وەزارەتی دەرەوەى عێراق سەرسوڕمانی خۆی لە بڕیاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەبارەى سزادانی سەرۆکى دەستەى حەشدی شەعبی، فالح فەیاز دەربڕی.
وەزارەتی دەرەوەى عێراق لەبارەی بڕیاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ سزادانی سەرۆکى دەستەى حەشدی شەعبی، فالح فەیاز راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی دەرەوەى عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە کە بڕیارە هەنگاوێکی کوتوپڕبووە و لەلای "قبوڵنەکراوە".
ئاماژە بەوەشدراوە کە بە وردی لەگەڵ ئیدارەى ئێستا و ئیدارەی نوێی واشنتۆن بەداواچوون بۆ هەموو بڕیارەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەکەن کە لەدژی کەسانی عێراقی دەرکراون و هەوڵ چارەسەرکردنیان دەدەن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق