ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ستی هاورده‌كردنی غاز و كاره‌با له كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ماوه‌ی سێ مانگی دیكەی بۆ عێراق درێژكرده‌وه.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردوەتەوە لە چوارچێوەی گفتوگۆکانی پێشووی ئەمریکا و عێراق بەمەبەستی پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی عێراق لە ڕووی وزەوە مۆڵەتی هاوردەکردنی غاز و کارەبا لە ئێرانەوە نوێ کراوەتەوە.
به‌رپرسێكی عێراقی ئاشکرای کردووە عێراق ده‌توانێت تا سه‌ره‌تای مانگی نیسانی ئه‌مساڵ به‌رده‌وام بێت له هاورده‌كردنی كاره‌با و غاز له ئێرانه‌وه.
ئەمە لەکاتێکدایە له كۆتایی ساڵی 2018ه‌وه كاتێك ئه‌مریكا سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پانده‌وه، مۆڵه‌ت به عێراق ده‌دات، تا ئه‌وكاته‌ی ده‌توانێت پشت به خۆی ببه‌ستێت، غاز و وزه‌ی كاره‌با له ئێرانه‌وه هاورده بكات.
No comments:
Post a Comment