پۆلیسی سلێمانی: شه‌ش كه‌س به‌تۆمه‌تی‌ ته‌قه‌كردن له‌شه‌وی‌ سه‌ری‌ ساڵدا ده‌ستگیركراون - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پۆلیسی سلێمانی: شه‌ش كه‌س به‌تۆمه‌تی‌ ته‌قه‌كردن له‌شه‌وی‌ سه‌ری‌ ساڵدا ده‌ستگیركراون

پۆلیسی سلێمانی: شه‌ش كه‌س به‌تۆمه‌تی‌ ته‌قه‌كردن له‌شه‌وی‌ سه‌ری‌ ساڵدا ده‌ستگیركراون

پرس میدیا
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند شه‌ش كه‌س به‌تۆمه‌تی‌ ته‌قه‌كردن له‌شه‌وی‌ سه‌ری‌ ساڵدا ده‌ستگیركراون و دەستبەسەر چەکەکانیان و ئۆتۆمبێلەکانیاندا گیراوە.

ئەمڕۆ هەینی ١ی کانووةی دووەمی ٢٠٢١، پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی شەوی ڕابردوو تەقەیان کردبوو ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوو، "له‌میانه‌ی‌ به‌ڕێوه‌چونی‌ ئاهه‌نگه‌كانی‌ شه‌وی‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ نوێی‌ 2021داو به‌تۆمه‌تی‌ ته‌قه‌كردن‌و هه‌ڵگرتنی‌ چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌ت‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ شه‌ش‌ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردو ده‌ستیشیانگرت به‌سه‌ر چه‌ك‌و ئۆتۆمبێله‌كانیاندا."

لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسدا ئەوەش هاتووە له‌شه‌قامی‌ سالمی‌ شاری‌ سلێمانی‌ - سه‌ھۆڵه‌كه‌، سێ تۆمه‌تبار كه‌ ئۆتۆمبێلێكیان پێبوەو‌ ته‌قه‌یان كردووه‌، ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ڕزگارییه‌وه‌ ده‌ستگیركران‌و ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر دو چه‌ك له‌جۆری‌ ده‌مانچه‌و ئۆتۆمبێلی‌ تۆمه‌تباره‌كاندا.

"هه‌ر شه‌وی‌ ڕابردوو له‌سنوری‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌را سێ تۆمه‌تباری‌ دیكه‌ ده‌ستگیركران كه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ ته‌قه‌یان كردبو، له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چوار چه‌ك‌ (سێ ده‌مانچه‌و‌ كلاشینكۆفێك)و ئۆتۆمبێلی‌ تۆمه‌تباره‌كاندا."

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیس له‌ئێستادا هه‌ر شه‌ش تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©