کازمی لە وتاری ڕۆژی سوپادا باسی کوردی نەکرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

کازمی لە وتاری ڕۆژی سوپادا باسی کوردی نەکرد

کازمی لە وتاری ڕۆژی سوپادا باسی کوردی نەکرد




پرس میدیا
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند، رێگەنادەن خاکی عێراق بەکاربێت بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەی نێوان وڵاتان و راشیگەیاند، ساڵی ٢٠٢١ ساڵی دەستکەوتەکان دەبێت بۆ عێراق لە هەموو ئاستەکاندا.

مستەفا کازمی بەبۆنەی شەشی کانوونی دووەم، ١٠٠هەمین ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراق گوتارێکی پێشکەش کرد.

کازمی لە سەرەتای گوتارەکەیدا سڵاوی بۆ سەرباز و فەرماندە و پلەدارەکانی سوپا نارد و ستایشی رۆڵی قارەمانایەتی کرد لە بەرگرییکردن لە خاکی عێراق و پارێزگارییکردنی لە کەرامەتی وڵات.

کازمی رایگەیاند، سوپای عێراق لە دامەزراندییەوە لە شەشی کانوونی دووەمی ١٩٢١ـەوە تاوەکو ئێستا هەمیشە دڵسۆز بووە بۆ نیشتمان و گەلەکەی.

کازمی ستایشی سوپای کرد لە کاروانی بەرەنگاربوونەوەی  داعش لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی دیکەدا و رایگەیاند، "سوپاکەمان بەسەر داعشدا سەرکەوت و کۆتایی بەو رێکخراوە هێنا".

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا وەک ستایشکردن بۆ سوپا وتی "سوپا لە هەموو ئەو هەوڵە چەپەڵانەدا سەرکەوتووە کە هەوڵیانداوە شکۆی بشکێنن ، ئەمەش چەندینجاری دیکە لە مێژووی نوێدا روویداوە".

مستەفا کازمی ئاماژەی بەوەشکرد کە سوپا پەیامی ئاشتی و دڵنیاییە بۆ گەلەکەمان لە هەموو شوێنێکی نیشتماندا.

سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی ئەو ئاڵنگارییانەی کرد کە رووبەڕووی حکوومەتەکەی بووەتەوە و وتی: "لە یەکەم رۆژی پێکهێنانی ئەم حکوومەتەدا رووبەرووی ئاڵنگاریی گەورە و ئاڵۆز بووینەوە کە لە مێژووی نوێی عێراقدا نەبووە ئەویش ئاڵنگاری پەتای کۆرۆنا و قەیرانی ئابووری کە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت سەریهەڵدا".

کازمی بە نیگەرانییەوە باسی لە رەوشی عێراق کرد و وتی: "مایەی نیگەرانییە عێراق لە وڵاتی شارستانی و دەروازەی مێژوو ببێتە گۆڕەپانی پاکتاوکردن و ئاڵنگاری جەنگی جیهانی و هەرێمی، بۆیە ئەرکی هەموومانە وڵاتەکەمان لە دەرهاوێشتەکانی ئەو ململانێیە مەترسیدارە بپارێزین".

وتیشی: "لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونمانەوە بە روونی کارمان کردووە بۆ دووبارە هاوسەنگی لە دۆسیەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانمان".

مستەفا کازمی راشیگەیاند، "گفتوگۆی ستراتیجیمان لەگەڵ ئەمریکا دەست پێکرد بە ئامانجی کشانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە وەک ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی سەردانەکەمان بۆ واشنتۆن رایگەیاند، ئەمەش بەرهەمی گفتوگۆی ستراتیجی بوو، لەماوەی شەش مانگی رابردوودا بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کشانەوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا کشانەوەی زیاتر دەبینین".

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ئاشکرای کرد کە ژمارەیەک لەو هێزانە لە عێراق دەمێننەوە بۆ هەماهەنگی لە بوارەکانی مەشقپێکردن و پڕچەکردن و پشتیوانی هونەری و راشیگەیاند، بەپێی رێککەوتنی نێوان بەغدا و واشنتۆن خشتەیەک بۆ دووبارە بڵاوکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە دەرەوەی عێراق دادەنرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد کە "هەموو ئەو پێشهاتە لە ژێر رۆشنایی توانای هێزە چەکدارەکانمان و هێزە ئەمنییەکان بە پێکهاتە جیاوازەکانییەوە بۆ بەرگرییکردن لە خاکی عێراق و پارێزگارییکردن لە شکۆی گەلەکەی هاتووەتەدی".

کازمی لە وتارەکەیدا جارێکی دیکە بەڵێنی بە گەلی عێراق دا کە رێگە نادات هیچ لایەنێک رۆڵ بگیڕێت لە بڕیاری عێراق و رایگەیاند، بڕیارەکانی بڕیاری نیشتمانیی عێراق دەبێت.

وتیشی: "چۆک بۆ موزایەدەی سیاسیی و هەڵبژاردن دانادەین و بڕیارەکانمان لە روانگەی بەرپرسیارێتی مێژووییمان دەدەین".

سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتیشی: "عێراق نابێتە گۆڕەپانی ململانێی هەرێمیی و نێودەوڵەتیی و رێگە نادەین خاکەکەی بەکاربێت بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەی نێوان وڵاتان".
کازمی راشیگەیاند، "بە ئارامگریی ئازایانە رووبەڕووی هەوڵی شکاندنی ئیرادە بووینەوە".

کازمی رووی قسەکانی ئاراستەی هاووڵاتییانی عێراق کرد و گوتی: "بە گەلە مەزنەکەی خۆمان دەڵێین؛ قوربانیدانە گەورەکەی ئێوە بووە هۆی بنیاتنانی ئاییندەیەکی شایستە بۆ عێراق و عێراقییەکان".

سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی وڵاتەکەی کرد و رایگەیاند، لە ماوەی رابردوودا چەند لێدوانێکی توندمان لە هەموو لایەنەکانەوە بینی، لێرەوە داوا لە هەمووان دەکەم پابەندبن بە بەرژەوەندی نیشتمانیی و پشت بە زمانی دیالۆگ ببەستن.. عێراق و عێراقییەکان شایستەی قوربانیدان و ئارامگرتن دانایین. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©