پرس میدیا
دوای ئه‌وه‌ی پشتیوانانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێس، نێرده‌ی تایبه‌تی ئێرله‌ندای باكوور، میك مهڵڤانێ و جێگری راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی، مات پۆتینگه‌ر، له‌و كه‌سانه بوون كه ده‌ستیان له پۆسته‌كانیان له ئیداره‌ی كۆشكی سپی كێشایه‌وه.
دهستلەكاركێشانهوهكان له كۆشكی سپی دوای هه‌ڵكوتانه سه‌ر كۆنگرێس كه بووه هۆی هه‌ژاندنی رۆژه‌ڤی ئه‌مریكا، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ سێ كه‌س ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كانیان بوون، ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه.
نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ ئێرله‌ندای باكوور، میك مهڵڤانێ كه ماوه‌یه‌ك سكرتێری تایبه‌تیی تره‌مپ بوو، له‌دوای رووداوه‌كان دهستلەكاركێشانهوهی خۆی راگه‌یاند.
هاوكات راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی، رۆبێرت ئۆبرایه‌ن له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له په‌یامێكدا ئاشكرایكرد، جێگره‌كه‌ی، مات پۆتینگه‌ر ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بووه.
بانگه‌شه‌كانی دهستلەكاركێشانهوهی پۆتینگه‌ر دوێنێ له میدیای ئه‌مریكادا بڵاوكرابوویه‌وه.
دوای رووداوه‌كانی ناو كۆنگرێس، هه‌ریه‌ك له جێگری گوته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا ماتیوس، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆشكی سپی، ریكی نیسێتا و سكرتێری تایبه‌تیی خانمی یه‌كه‌م، میلانیا تره‌مپ، ستیفانی گریشام ده‌ستیان لهكاركێشابوویهوه.
- بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌كرابوو كه راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه
له‌لایه‌كی دیكه‌وه و به‌پێی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی له میدیای ئه‌مریكیدا بڵاوكراونه‌ته‌وه، چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ی خاوه‌ن پۆست له نێو كۆشكی سپی‌دا، پلانی ئه‌وه‌یان هه‌یه ده‌ست لەكاربكێشنهوه.
به‌پێی ده‌نگۆكان هه‌ریه‌ك له راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی، رۆبێرت ئۆبرایه‌ن و جێگری به‌رپرسی ستافی كۆشكی سپی، كریس لیدڵ، له‌و كه‌سانه‌ن كه به‌نیازی ده‌ست لهكاركێشانهوهن.
No comments:
Post a Comment