پرس میدیا
په‌رله‌مانتارێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان په‌كه‌كه بهڕفاندنى منداڵان له سلێمانى تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌وانه‌ى پێشتر له سلێمانى ڕێگه‌یان به چالاكیه‌كانى ئه‌و حیزبهدهدا، ئێستا هه‌ست ده‌كه‌ن كه كارێكى هه‌ڵه‌یانكردووه.
عەبدولسەلام بەرواری ئەندامی پەرلەمانی کوردستان له فراكسیۆنى پارتى، پارتی کرێکارانی تۆمەتبار کرد بە ڕفاندنی منداڵان لە شاری سلێمانی و ڕایگه‌یاند، په‌كه‌كه به‌و كاره‌ى وێنه‌ى ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم ده‌شێوێنێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ڕۆژنامەی العربی الجدیدى ڕاگه‌یاندووه، پەکەکە لە ماوەی ساڵانی شەڕی دژ بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش (2014-2017) چووە ناو شاری سلێمانی و کەمپی گشتی لەو پارێزگایە کردوه‌ته‌وه.
ده‌شڵێت، ئه‌وانه‌ى پێشتر له سلێمانى ڕێگه‌یان به چالاكیه‌كانى ئه‌و حیزبهدهدا، ئێستا هه‌ست ده‌كه‌ن كه كارێكى هه‌ڵه‌یانكردووه
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق