پرس میدیا
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پرۆژە یاسای بودجە و رێكخستنەوەی ئەو خزمەگوزارییانەی كه لە دەروازە سنوورییەكان لە لایەن كەرتی تایبەتەوە پێشکەشدەکرێن کۆدەبێتەوە .
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەنجوومەنی وەزیران پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممه (13) كانوونی دووەمی 2021، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ تاووتوێكردنی ئەم مژارانە کۆدەبێتەوە.
• دەرەنجامی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئابووری سەبارەت بە پێشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021.
• پرسی رێكخستنەوەی ئەو خزمەگوزارییانەی كه لە دەروازە سنوورییەكانی لە لایەن كەرتی تایبەتەوە پێشكەش دەكرێن.
• راپۆرتی فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەبارەت بە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا.
No comments:
Post a Comment