پرس میدیا
حکومەتى ئەندەنوسیا ئاشکرایکرد، ئەو فڕۆکەیەى کە بە ٦٢ سەرنشینەوە دیار نەما کەوتووەتە خوارەوە و کۆمپانیاى خاوەنى فڕۆکەکەش باسى لەوەکردووە، پرۆسەى گەڕان و بەهاناوەچوون دەستى پێکردووە.
ئەمڕۆ شەممە ٩ى کانونى دووەمى ٢٠٢١ فڕۆکەیەکى ئەندەنوسى جۆرى "بۆینگ 737 - 500" بە زیاتر لە ٥٠ سەرنشین و ١٢ کەس لە تیمی فڕۆکەوانی دوای چوار خولەک لە هەستانی لە فڕۆکەخانەی جاکارتا پەیوەندی پچڕا.
وەزیرى گواستەوەى ئەندەنوسیا بە سەرچاوەکانى هەواڵى وڵاتەکەى وتووە، فڕۆکەکە کە سەربە کۆمپانیاى "سریویجایا"یە و لە فڕۆکەخانەى جاکارتاوە هەستاوە و بەرەو شارى بونتیاناک ڕۆیشتووە و لە دەریاى جاوە کەوتووەتە خوارەوە.
لەلایەکى ترەوە کۆمپانیاکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، تائێستاش زانیارى سەبارەت بە گەشتەکە کۆدەکەنەوە و تا تەواوکردنى زانیاریەکان هیچ بەیاننامەیەک بڵاوناکەنەوە، پرۆسەکانى گەڕان و ڕزگارکردنیش دەستیان پێکردووە.
هەروەها خزمەتگوزارى "فلایت ڕادار" بۆ گەڕان بە شوێنى فڕۆکەکاندا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر ئاماژەى بەوەداوە، تا ئەو کاتەى ئاگاداربوون فڕۆکەکە بە خێراییەکى زۆر دابەزیوە بۆ بەرزى 10 هەزار پێ.
No comments:
Post a comment