پرس میدیا
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٥٦ دۆلارە و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ٥٢ دۆلار و ٢٤سەنت دەفرۆشرێت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورييەکان، لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی ١٠٪ و نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ڕێژەی ١٣٪ بەرزبووەتەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت، ٢٠ی نيسانی ساڵی رابردوو، نرخی نەوتی خاوی ئەمريکی بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.
هاوکات، لە مانگی ئازاری ساڵی رابردووشدا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق