پرس میدیا
دوای بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە لە تشرینی دووەمی ساڵی رابردوودا لە یابان، تا ئێستا بەرپرسانی ئەو وڵاتە، پێنج ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار پەلەوەریان لەناوبردووە.
چەند سەرچاوەیەک کە ناوی خۆیان ئاشکرانەکردووە بۆ دەستەی رادیۆی یابان (NHK) رایانگەیاندووە "دوایین جار لەناوبردنی ئەو ژمارە زۆرەی پەلەوەر لە زستانی ٢٠٠٥ و ٢٠٠٦دا تۆمارکرابوو کە ئەو کات بەرپرسانی ژاپۆن ناچاربوون بەھۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە، پێنج ملیۆن و ٧٨٠ ھەزار پەلەوەر لەناو ببەن".
سەرچاوەکان ئەوەشیان ئاشکراکردووە کە تا ئێستا ئەنفلۆنزای باڵندە لە ٣٦ کێڵگەی پەلەوەر لە ١٥ پارێزگای یابان بڵاوبووەتەوە.
ئاماژەیان بەوەیشداوە کە پێشبینی دەکرێت، بەھۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە، تا کۆتایی ئەم وەرزە، ژمارەی لەناوبردنی پەلەوەرەکان لە ژاپۆن بگاتە شەش ملیۆن پەلەوەر.
ئەنفلۆنزای باڵندە، یەکیکە لە نەخۆشییە گوازراوەکان، کە لە رێگەی باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکانەوە دەگوازرێتەوە.
No comments:
Post a comment